لیژنەى ئەمنیی پارێزگاى هەولێر: کاروانی زۆری ئۆتۆمبێل و داپۆشینی جام و تابلۆی ئۆتۆمبێل قەدەغەیە

لیژنەى ئەمنیی پارێزگاى هەولێر رایدەگەیەنێت، ” کاروانی زۆری ئۆتۆمبێل و داپۆشینی جام و تابلۆی ئۆتۆمبێل قەدەغەیە”.

لیژنەى ئەمنیی پارێزگاى هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “چەند شەوێکە لە شەقامە سەرەکییەکانى شار و شوێنە گشتییەکان، کەسانێک بە كاروانى زۆرى ئۆتۆمبێل و داپۆشینى جام و ژمارەى ئۆتۆمبێلەکانیان بە وێنه‌ و پۆسته‌ر و دروشم  و لۆگۆ و بەکارهێنانى ئامێرى بێزاركه‌ر، جگە لە دروستکردنى قەرەباڵغییەکى زۆر و ئاسته‌نگى هاتوچۆ، بوونەتە هۆى ناڕه‌حه‌تى و بێزاریى هاوڵاتییان”.

دەشڵێت، ئاگادارى هەموو لایەک دەکەینەوە لە ئەمڕۆوە تاوەکو دەرکردنى بڕیارى پێویست لە بارەى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن، لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بەهیچ شێوەیەک ئەو کارانە رێگە پێدارونییە و (پۆلیسى هاتوچۆ، ئاسایش، پۆلیس)، دەستکراوەکراون بۆ وەرگرتنى رێکارى یاسایی لە بەرامبەر هەر کەس و لایەنێک ئەو جۆرە سه‌رپێچییانە ئەنجامبدات، بەپێچەوانەوە هەرکەسێک پابەند نەبێت دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی ئەنجامنەدانی پشکنینی DNA سکاڵای یاسایی لەسەر وەزارەتی تەندروستیی عێراق تۆمارکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەنجامنەدانی پشکنینی DNA بۆ رووفاتی 171 ئەنفالکراوی گەرمیان سکاڵای یاساییان لەسەر وەزارەتی…
زیاتر ببینە

شێركۆ جەودەت: توركیا گرێبەستی لەگەڵ هەرێم بۆ گواستنەوەی نەوت هەبووە بۆیە ئێستا داوای قەرەبوو لە عێراق دەكات

د. شێركۆ جەودەت پەرلەمانتاری دەستلەكاركێشاوە لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هۆكاری داواكەی توركیا…
Total
0
Share