ڤدیۆ.. لە بەغداد هێرشکرایە سەر بارەگاکانی هاوپەیمانێتی سونەکان

بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە دوو هێرشی جیاوازدا هێرشکرایە سەر دوو بارەگای هاوپەیمانێتییەکەی محەمەد حەلبووسی و خەمیس خەنجەر.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەرپرسانی هاوپەیمانێتی “تەقەدوم”ەوە بڵاوکراوەتەوە بەیانی ئەمڕۆ لەناوچەی “ئەعزەمییە”ی بەغداد بە بۆمبی دەستی هێرشکراوەتەسەر بارەگایەکی هاوپەیمانێتییەکە و زیانی مادی هەبووە.

هاوکاتی ئەو هێرشە، لە ناوچەی “یەرموک” هێرشکراوەتەسەر بارەگایەکی هاوپەیمانێتی “عەزم” کە لەلایەن خەمیس خەنجەرەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

ئەو دوو هاوپەیمانێتییە سونەیە، هێرشەکان دەخەنە پاڵ ئەو لایەنە شیعانەی هاوپەیمانێتی سونەکانیان بە دڵ نەبووە و دژی ئەوەبوون سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بەبێ ئەوان یەکلایی بکرێتەوە.

پێشتر هاوپەیمانێتی “عەزم و تەقەدوم” بەسەرپەرشتی “محەمەد حەلبووسی و خەمیس خەنجەر” ڕێککەوتن کە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەناو خۆیاندا بێت و محەمەد حەلبووسیان بۆ ئەو پۆستە هەڵبژارد.

بابەتی پێشتر

سامانەكەی جێف بیزۆس لە 57 ساڵەی تەمەنیدا چەندە؟

بابەتی دواتر

ساڵی ڕابردوو یەک ملیار و 800 ملیۆن کەس گەرمترین ساڵیان بەڕێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share