لە سنووری سلێمانی 45 کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران

ئەمڕۆ 45 کەس دەستگیرکران کە هەوڵیاندابوو بە شێوەیەکی نایاسایی سنووری سلێمانی ببڕن.

فەرماندەیی هێزەکانی سنووری عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لەلایەن تیمەکانی فەوجی دووی لیوای 11 و فەوجی سێی لیوای سێی سنوور توانرا 45 هاوڵاتیی بیانیی دەستگیربکرێن کە ویستبوویان بە شێوەی نایاسایی سنووری سلێمانی ببڕن.

ئاشکراشیکرد، رێککارە یاساییەکان و لێکۆڵینەوە دەستیانپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: تەوتین و هەژماری من جیاوازە و لە تەوتیندا راستەوخۆ مووچە بۆ فەرمانبەران دەنێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تەوتین و هەژماری من جیاوازە و لە تەوتیندا راستەوخۆ مووچە بۆ فەرمانبەران دەنێردرێت…
Total
0
Share