(ڤیدیۆ) ئینتەر میلان جامی سوپەری ئیتاڵیای بەرزکردەوە

 

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یانه‌کانی یوڤانتۆس و ئینته‌ر میلان له‌ دێربی ئیتاڵیا و یاریی کۆتایی جامی سوپه‌ری ئیتاڵیا ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌، یانه‌ی ئینتەر میلان ناسناوه‌که‌ی به‌ده‌ستهێنا.

یانه‌ی ئینته‌ر میلان بۆ دووه‌م جار له‌مێژوویدا له‌ یاریگای سان سیرۆ یاریی کۆتایی جامی سوپه‌ری ئیتاڵیای به‌رامبه‌ر یوڤانتۆس ئه‌نجامدا، دێربی دی ئیتاڵیا‌ له‌کاتی یاساییدا به‌ ئه‌نجامی یه‌کسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵه‌که‌ی ئینته‌ر میلان له‌ خوله‌کی 35 له‌لایه‌ن لاوتارۆ مارتینێزه‌وه‌ تۆمارکرا، گۆڵه‌که‌ی یوڤانتۆس له‌ خوله‌کی 25 له‌لایه‌ن ویستۆن ماکینی-یه‌وه‌ تۆمارکرا.

به‌ناچارییه‌وه‌ په‌نا بۆ کاتی زیادکراوبرا، له‌ کاته‌ زیادکراوه‌کاندا مارە شینەکانی میلان باشتر دەکەوتن، لەهەردوو تایمی زیادکراودا پەستانیان خستەسەر گۆڵی یوڤی، تاوەکو لە دواین ساتدا (خولەکی 120) ئەلێکسیز سانچێز گۆڵی دووەم و پێشەنگی تۆمارکرد، بەو ئەنجامەش (2-1) یارییەکە لەبەرژەوەندیی نێراتزۆری کۆتاییهات.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) چێڵسی، تۆتنهامی تێپه‌ڕاند و گه‌یشته‌ فاینه‌ڵی جامی کاراباو

بابەتی دواتر

لافاو لە بەشێك لە گەڕەكەكانی هەولێر دروستبوو و پەروەردە تاقیكردنەوەكانی دواخست

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماسکیرانۆ لە لێواری دەرکردندایە

خاڤیێر ماسکیرانۆ، ئەستێرەی دێرین و ڕاهێنەری لاوانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە کارەکەیدا سەرکەوتوو نەبووە، لە ئێستادا ئەگەری دوورخستنەوەی هاتووەتە…
Total
0
Share