ئوزێل لە لوتکەی تۆپی پێوە بۆ فۆرتنایت و فیفا

مەسعود ئۆزێل لە ئەگەری یاری نەکردنی بۆ یانەی فەنارباخچە، ڕوو دەکاتە بواری (گەیمینگ) و دەبێتە یاریزانێکی پرۆفیشناڵ لەو بوارەدا.

دوای تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسماعیل کارتاڵی ڕاهێنەری فەنارباخچە، مەسعوود ئوزێلی ئەستێرەی پێشووی ئارسیناڵ لە مانگی ئازارەوە یاری بۆ یانە زەبەلاحەکەی ئیستەنبوڵ نەکردووە.

ئێرکوت سۆگات بریکاری ئۆزێل بە ڕۆژنامەی “تەلەگراف”ی ڕاگەیاندووە، “پێم وایە ئوزێل لە هیچ یانەیەکی دیکە یاری تۆپی پێ ناکات. فەنارباخچە دوا وێستگەی دەبێت.”

هەروەها دەڵێت، ” یاریزانەکە دەچێتە بواری وەرزشی ئەلیکترۆنییەوە، خۆی یاری دەکات و ڕەنگە ببێتە گەیمەرێکی پرۆفیشناڵ، لە یاریی فۆرتنایت زۆر بەتوانایە، و شۆک نابم ئەگەر ڕۆژێک ببینم ڕکابەری ناسناوی پاڵەوانی جیهان بکات، چونکە خاوەنی تیمێکە بە ناویM10 Esports و یاریزانیشی هەیە، لە ئەڵمانیا خانووی یاریکردنی هەیە و یاریی تۆپی پێی فیفا-ش دەکات.”

یاریزانە تەمەن 33 ساڵەکە لە 2014 بە درێسی ئەڵمانیاوە ناسناوی مۆندیالی بەدەست هێنا، لە 2020ەوە 36 یاری بۆ یانەی فەنارباخچە دەکات و هەشت گۆڵی تۆمار کردووە.

بابەتی پێشتر

خەڵكی ئەڵمانیا خۆراك لە بانك وەردەگرن و بەریتانییەكان دەستبەرداری ژەمێك بوون

بابەتی دواتر

بڕیاری هاوردەكردنی بەنزین بۆ هەرێمی كوردستان خرایە بواری جێبەجێكردنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share