لافاو لە بەشێك لە گەڕەكەكانی هەولێر دروستبوو و پەروەردە تاقیكردنەوەكانی دواخست

بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی تر بەهۆی بارانبارینەوە لە بەشێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر لافاو دروستبووە، پەروەردەی شارەكەش تاقیكردنەوەكانی ئەمڕۆی دواخست.

لە ئاكامی ئەو شەپۆلی بارانەی لە درەنگانی ئەمشەوەوە هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بەشێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر لافاو دروستبوو.

بەرزبوونەوەی ئاو لە شەقام و گەڕەكەكان وایكردووە لە هەندێك شوێندا هاوڵاتییان داوای بەهاناوەچوون بكەن.

هەر بەهۆی دۆخی كەشوهەواوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر ڕایگەیاند، بڕیارماندا تاقیکردنەوەی ئەمڕۆ دوابخرێت بۆ ڕۆژی شەممە و ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکان ئەنجام نەدرێن.

دەشڵێت، بڕیارەكە بۆ پاراستنی گیان و سەلامەتی قوتابیان و مامۆستایانە.

دیمەنێك لە بەرزەپردی شۆڕش، كە لەلایەن هاوڵاتییەكەوە بۆ تۆڕی میدیای ئێستا نێردراوە و داوادەکەن لایەنە پەیوەندیدارەکان بەزووترین کات بەهانای خەڵکەوە بچن پێش ئەگەری هەر ڕووداوێکی گەورە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی پێنجوێن: رۆژی 7ی مانگ دوامی ئاسایی لە سەرجەم ناوەندەکان دەستپێدەکات

لە راگەیەندراوێکدا پەروەردەی پێنجوێن مامۆستایان و خوێندکاران ئاگاداردەکاتەوە کە دەوامی ئاسایی ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە. بەڕێوەبەرایتیی پەروەردەی پێنجوێن ئاماژە…
Total
0
Share