سیمیۆنی یادی 10 ساڵەی ڕاهێنەرایەتیی ئەتلەتیكۆمەدریدی كردەوە

دییەگۆ سیمیۆنی لە یادی 10 ساڵەی سەرپەرشتیكردنی یانەی ئەتلەتیكۆمەدریدی ئیسپانیدا سوپاسی هاندەرانی كرد كە بەردەوام پشتگیرییان كردووە.

سیمیۆنی دانی بەوەدا نا كە ئەنجامەكانی تیپەكەی وەك پێویست نییە و دەبێت چاكسازی لە ئاستیان بكەن.

سیمیۆنی بەو بۆنەیەوە وتی: “هاوڕێیان و دۆستانم لە ئەتلەتیكۆمەدرید، 10 ساڵم وەك ڕاهێنەر لەم یانەیە بەڕێكردووە، نامەوێت ڕۆژێك تێبپەڕێت كە سوپاسی ئەو پشتگیرییەی ئێوەی تیادا نەكەم.”

هەروەها سوپاسی یانەكەشی كرد كە ڕێگەیان پێداوە سەرپەرشتی ئەتلەتیكۆمەدرید بكات.

بەڵێنیشی بە هاندەران دا كە بە بەهێزی بگەڕێنەوە و كێشەكانیان چارەسەربكەن.

بابەتی پێشتر

سکرتێری حزبی دیموکراتی کوردستان: لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا کۆدەبمەوە

بابەتی دواتر

ئەنچلۆتی ستایشی بنزیمە و ڤینیسیۆس دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share