دوای چەند هەفتەیەك ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌، چەند بابەتێكی تایبەت بە ناوخۆی ‏هەرێم، هەماهەنگیی نێوان هەرێم و فیدراڵ لە پێکهێنانی هێزی هاوبەش و دابینکردنی ‏پێداویستییەکانی پێشمەرگە و هەروەها چەند پرسێكی دیكە تاوتوێده‌كه‌ن، كۆبوونەوەكە ‏دوای چەند هەفتەیەك لە ئەنجامنەدانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دێت.‏

فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاریی سه‌ر به‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ ‏چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور ‏بارزانی، سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، ‏ئەنجام دەدات. ‏

لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:‏

‏- دوا هەنگاوەکانی هەماهانگی و هاوکاریی نێوان حکومەتی عێراقی فیدراڵ و حکومەتی ‏هەرێمی کوردستان لە پێکهێنانی هێزی هاوبەش و دابینکردنی پێداویستییەکانی پێشمەرگە.‏

‏- ئامادەکاریی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە بڕیارەکانی کۆبوونەوەی لیژنەی ‏باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تۆمارکردنی پێنج حاڵەتی ئۆمیکرۆن لە ‏هەرێمی کوردستان.‏

‏- دەرەنجامی کاری تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی حکومەتی فیدراڵ و ‏هەرێمی کوردستان.‏

‏- گفتوگۆکردن لەسەر چەند بابەتێکی دیکەی تایبەت بە ناوخۆی هەرێمی کوردستان.‏

بابەتی پێشتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ئەنچلۆتی پێش كلاسیكۆ

بابەتی دواتر

فاوچی: دژەتەنی تێپەڕێنەری گۆڕاوەکان دیاریكران و ڤاكسینی نوێیان لێدروستدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share