كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ئەنچلۆتی پێش كلاسیكۆ

كارلۆ ئەنچلۆتی، ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید دەڵێت، ” جامی سوپەری ئیسپانیا یەكەم ناسناوی ‏وەرزی نوێیە كە پێویستە بەدەستی بهێنین”.‏

پێش ڕووبەڕووبوونەوەی بەرشلۆنە، كارلۆ ئەنچلۆتی سەرسامیی خۆی بە شێوازی ‏یاریكردن و مامەڵەكردنی بەرشلۆنە لەگەڵ دۆخە خراپەكاندا پیشاندا.‏

ئەنچلۆتی پێیوایە، یارییەكانی جامی سوپەر جیاوازییان هەیە لەگەڵ ڕكابەرییەكانی خولی ‏ئیسپانیا و ژمارەكانی ئەو پاڵەوانێتییە لێرەدا گرنگیی نابێت.‏

وتیشی، “یارییەكەمان بەرامبەر بەرشلۆنە سفر و سفر دەستپێدەكات و پێویستە یەكێكمان ‏براوە بین، ڕكابەرییەكانی جام لەگەڵ خول جیاوازن و ئەگەری ڕوودانی هەموو شتێك ‏هەیە”.‏

كارلۆ جەختیكردەوە كە ئەوان هەموو شتێك دەكەن بۆ ئەوەی بردنەوە بەدەستبهێنن.‏

بابەتی پێشتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی چاڤی پێش كلاسیكۆ

بابەتی دواتر

دوای چەند هەفتەیەك ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share