فاوچی: دژەتەنی تێپەڕێنەری گۆڕاوەکان دیاریكران و ڤاكسینی نوێیان لێدروستدەكرێت

لەئێستادا کە دەرکەوتنی گۆڕاوەکان مەترسیی لەسەر وڵاتانی جیهان دروستکردووە، ‏پێشبینیشدەکرێت لەماوەی کەمتر لە دوو مانگدا نیوەی ئەوروپا تووشی گۆڕاوی ‏ئۆمیکرۆن ببن، ئەنتۆنی فاوچی ڕاوێژکاری کۆشکی سپیی ئەمریکا هەواڵێکی تائاستێکی ‏زۆر دڵنیاکەرەوە دەدات بەدیاریکردنی دژەتەنە کاریگەرەکانی سەر گۆڕاوەکان. ‏

ڕاوێژکاری کۆشکی سپی و پسپۆڕی نەخۆشییە کوشندەکان ئەنتۆنی فاوچی بە میدیاکانی ‏وڵاتەکەی وتووە، “زانایان توانیویانە ئەو دژەتەنانە دیاریبکەن کە دەتوانن گۆڕاوکان ‏تێپەڕێنن بەسەرجەم جۆرەکانیەوە”. ‏

فاوچی ئاماژەی بەوەکردووە، دیاریکردنی ئەو دژەتەنانە یارمەتیدەرێکی گەورەن بۆ ‏بەرهەمهێنانی ڤاکسینێکی نوێ، کە ئەو دژەتەنانەی تێدابێت، لەپێناو زاڵبوون بەسەر ‏سەرجەم گۆڕاوەکاندا بە ئۆمیکرۆنیشەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕوونیکردووەتەوە ئۆمیکرۆن ‏شکستیهێناوە لە تێکشکاندنی تەواوی ئەو بەرگرییەی ڤاکسینەکان دروستیدەکەن و دڵنیاییدا ‏ژەمە تەواوکەرەکانی ڤاکسین دەتوانن بەشێوەیەکی زۆر و بنەڕەتی ڕێگری لە نیشانەکانی ‏ئۆمیکرۆن بکەن. ‏

ئێوارەی دوێنێ سێشەممە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشدارییدا لەوەی پشتبەستن بە ‏ژەمە تەواوکەرەکان ناتوانێت ڕێگەچارەیەکی درێژخایەن بێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ‏گۆڕاوەکان. ‏

هەروەها لیژنەی ڕاوێژکاریی هونەریی ‏COVID-19‎ی سەر بە ڕێکخراوەکە پێشتر ‏ئاماژەی بەوەکرد، کە بەرهەمهێنانی ڤاکسینێکی نوێ بۆ ڕێگریکردن لە گۆڕاوەکان و ‏کەمکردنەوەی تووشبوون و مردن کارێکی پێویستە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی گۆڕانكاریی كەشوهەواوە مەترسیی گواستنەوەی ڤایرۆس لە ئاژەڵانەوە بۆ مرۆڤ زیاددەكات

توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرایكرد، بەهۆی گۆڕانكاریی كەشوهەوا لە جیهاندا پێشبینیدەكرێت بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكان تا ساڵی 2070 زیادبكاتـ، هۆشداریدەدرێت  بەو هۆیەوە…
Total
0
Share