چێوەى هەماهەنگیى شیعەکان کۆبووه‌وه و تاوتوێی هەنگاوەکانى داهاتوو و پێكهێنانى حكومه‌تیانكرد.
به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، ئه‌مشه‌و سه‌ركرده‌كانى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان له‌ماڵی هومام حەمودى سەرکردە لەچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگی كۆبوونه‌ته‌وه.
ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كردووه، کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنى کاردانەوەکانى یەکەم کۆبوونەوەى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و هەنگاوەکانى داهاتووى چێوەى هەماهەنگیی بووە.
میدیا عێراقییه‌كان له‌زارى سەرچاوەیەکى ئاگاداره‌وه ئه‌وه‌شیان گواستووه‌ته‌وه، پێشبینى ده‌كه‌ن چێوەى هەماهەنگى بژاردەى بایکۆتى پرۆسەى سیاسی یان ئۆپۆزسیۆن بوون ڕابگەیەنێت.