كۆمسیۆن: زیاتر لە دوو ملیۆن كارتی نوێ ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستی ده‌نگده‌ران بكرێن

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دوو ملیۆن و 500 هه‌زار كارتی نوێ ئاماده‌ن‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستی ده‌نگده‌ران بكرێن.

جومانه‌ غه‌لای، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنەکان بە میدیای فەرمیی عێراقی وتووە، كۆمسیۆن كارتی بایۆمه‌تریی تایبه‌ت به‌و ده‌نگده‌رانه‌ی داتاكانیان نوێكردووەته‌وه‌ له‌ناویشیاندا ته‌مه‌نه‌ نوێیه‌كان تەواوکردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، “كارته‌كان له‌ كۆمپانیایەکی ئیسپانی چاپكراون‌ و به‌سه‌ر نوسینگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان و بنكه‌كانی تۆماركردندا دابه‌شكراون”.

غەلای ڕوونیشیكردووەتەوە، ته‌مه‌نه‌ نوێیه‌كانی وەك 2001 و 2002 هه‌موو ئه‌وانه‌ی داتاكانیان نوێكردوونەته‌وه‌، ده‌توانن سه‌ردانی نزیكترین بنكه‌ی تۆماركردن بكه‌ن و كارتی بایۆمه‌ترییان وه‌ربگرنەوە.

بڕیارە لە 10ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەڕێوەبچێت و كۆمسیۆنیش بەردەوامە لە ئامادەكارییەكانی.

بابەتی پێشتر

باكووری كوردستان.. لە هێرشێکی سوپای تورکیادا دوو جوتیاری کورد برینداربوون

بابەتی دواتر

چێڵسی 3-0 کریستاڵ پاڵاس

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حەمرین.. ژمارەیەك “تیرۆریست” كوژران

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشكرایكردووە، لە ئۆپراسیۆنێكی سەربازیدا لە چەند ناوچەیەكی زنجیرە چیاكانی حەمرین ژمارەیەك “تیرۆریست”یان كوشتووە. ئەمڕۆ…
Total
4
Share