دوای كۆرۆنا و كەڕووی ڕەش.. ئەنفلۆنزای پەلەوەر لە عێراق بڵاودەبێتەوە

ترسی لای هاوڵاتییان دروستكردووە

بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئەنفلۆنزای باڵندە لە هەندێك لە كێڵگە پەلەوەرییەكاندا، ترسی لە زۆرێك لە ناوچە و پارێزگاكانی عێراقدا هێناوەتە ئاراوە، بەتایبەت لە بەسڕە كە زۆرترین ژمارەی توشبووی تیایە.

سەرەڕای ئەوەی بەرپرسێكی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق كۆنتڕۆڵكردنی تەواوەتی نەخۆشییەكەی لە پارێزگاكانی بەغداد، واست و ئەنبار ڕاگەیاند، بەڵام هێشتا لە بەسڕە كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشییەكە نیواو نیوە.

بڵاوبوونەوەی توشبوون بە ئەنفلۆنزای پەلەوەر لە كێڵگەكاندا لە هەندێك لە ناوچەكانی وەك قەزاكانی سەفوان و زوبێر درێژەی هەیە، بەڵام سنووردارە و دابڕێنراوە، وەك ئەوەی بەرپرسانی وەزارەتەكە ئاماژەی پێدەدەن.

لەو پارێزگایانەی نەخۆشییەكەی تیا بڵاوبووەوە، دەیان هەزار پەلەوەر مردار بوونەوە، ژمارەیەكی هاوشێوەش لەلایەن تیمە تایبەتەكانی وەزارەتی كشتوكاڵەوە لەناوبران و بەشێوەیەكی پارێزراو دوورخرانەوە.

وەزارەتەكە سەرچاوەی شەپۆلی ئەمجارەی ئەنفلۆنزای پەلەوەر، بە پلەی یەكەم دەگەڕێنێتەوە بۆ هاتنەناوەوەی مریشكی هێلكەكەری هەڵگری ڤایرۆسەكە كە لە توركیاوە بۆ عێراق دزەیپێكراوە، سەرەڕای باڵندە كۆچەرییەكان كە دەشێت هەڵگری ڤایرۆسەكە بن.

دۆخەكە دابەزینی گۆشتی مریشكی لە بازاڕەكانی شارەكانی عێراقدا بەدوای خۆیدا هێناوە، بەهۆی كەمبوونەوەی خواست لەسەری لە ترسی ئەگەری گواستنەوەی ڤایرۆسەكە لە مریشكەكانەوە بۆ بەكارهێنەر و بخۆرانی.

س: سكای نیوز

بابەتی پێشتر

ڕێبەر ئەحمەد: هیوادارین هاوشێوەی پارتی، یەکێتی یەکەی 70 بخاتەسەر وەزارەتی پێشمەرگە

بابەتی دواتر

دهۆك.. چوار ژن و گەنجێك بەتۆمەتی هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆی ئابڕوبەر دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share