چەند كەسێك هەوڵیانداوە خانوبەرەی جووەكان بفرۆشن و دادگای بابل سزایاندەدات

دادگای تاوانەكانی بابل سزای زیندانیكردنی بەسەر چەند كەسێكدا سەپاند كە هەوڵیان دابوو خانوبەرەی جووەكان بفرۆشن.

بڕیارەكە ئەمڕۆ چوارشەممە دراوە، سزادراوەكان ئەندامانی باندێكن و دەیانویست لەڕێگەی ساختەكردنی بەڵگەنامە و بەرتیلپێدان و دەركردنی نووسراوی ساختەوە، خانوبەرەی چەندین كەسایەتیی جووی عێراقی بفرۆشن.

بەپێی زانیارییەكان، خانوبەرەكان لە شاری حلەن و خاوەندارێتییان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو جووانەی پێشتر دانیشتووی شارەكە بوون و ئێستا لە دەرەوەی عێراقن.

ڕاگەیەندراوی دادگای تاوانەكانی بابل دەڵێت، “تۆمەتبارەكان سزای زیندانیكردنی ماوە جیاوازیان بەسەردا سەپێندراوە”، بەبێ ئەوەی ساڵەكانی زیندانیكردن ئاشكرابكات.

ڕوونیكردووەتەوە، دادگا و ئاسایشی نیشتمانی زانیارییان لەبارەی باندەكەوە كۆكردووەتەوە و توانیویانە بەرلەوەی تۆمەتبارەكان خاوەندارێتیی موڵك و خانووەكان بگۆڕن، دەستگیریانبكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی نەوتی عێراق: داهاتی نەوت لە مانگی رابردوودا زیاتر لە شەش ملیار و 700 ملیۆن دۆلار بووە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، داهاتی هەناردەکردنی نەوت لە مانگی نیساندا، نزیکەی حەوت ملیار دۆلار بووە. وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا…
زیاتر ببینە

گەڕاندنەوەی پارەی گەندەڵیی تێدایە
ئەو پڕۆژانەی بەرهەم ساڵح وەك سەرۆك كۆمار ‏پێشكەشیكردوون ئاشكراكران

سەركردەیەكی یەكێتی ئەو پرۆژەیاسایانە ئاشكرادەكات، كە لەلایەن سەرۆكایەتیی ‏كۆمارەوە ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كراون لەماوەی سەرۆكایەتیی د. بەرهەم…
Total
0
Share