کچێکی تری ئێزدی ڕزگارکرا

بەرپرسی نوسینگەی ڕفێندراوانی دەستی داعش ڕایگه‌یاند، كچێكى تری ئێزدى كه‌ ڕفێندراوى ده‌ستى داعش بوو له‌ كه‌مپی هۆل ده‌ستنیشانكراوه‌ و ڕزگاركراوه‌.

حسێن قائیدی، بەرپرسی نوسینگەی ڕفێندراوانی دەستی داعش بە تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگەیاند ئەمرۆ کچێکێکی تری ئێزدی کەلە ساڵی 2014 ه‌وه‌ لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ڕفێندرابوو لە کەمپی هۆل له‌ ڕوژئاوای کوردستان دەستنیشانکراوە و ڕزگراوە.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئێستا کچەکە لە ڕوژئاوای کوردستانە و لە هەوڵدان لە ڕۆژانی داهاتوودا بیگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆلاى كه‌سوكاره‌كه‌ى لە پارێزگای دهۆک.

باسی له‌وه‌شكرد، کچە ڕزگاربووەکە ناوی (ڕۆزا ئەمین بەرەکات)ە تەمەنی 19ساڵە و خەڵکی شەنگالە.

بەپێی ئامارەکانى نوسینگه‌كه‌ لە ساڵی 2014 لەکاتی هاتنی چەکدارانی داعش بۆ شەنگال و دەوروبەری شه‌ش هه‌زار و 417 كچ و ژن و منداڵی ئێزدی ڕفێندران له‌دواى كۆنترۆڵكردنه‌وه‌شی تائێستا سێ هه‌زار و 550 لەو ڕفێندراوانە ڕزگارکراون و ئەوانه‌ى دیكه‌ش چارەنووسیان نادیارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەر هەنگاو و پرۆژەیەک لە خزمەتی خەڵکە خۆشەویستەکەماندا بێت یەکێتی لەگەڵیدا دەبێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: سەرۆکی یەکێتی کاردەکات بۆ گەڕانەوەی متمانە لەنێوان لایەنەکان

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران ڕایدەگەیەنیت، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کاردەکات بۆ ئەوەی متمانە لەنێوان لایەنەکان…
Total
0
Share