بەر لە بوونی زەوی و هەسارەكانی دیكە لە كۆمەڵەی خۆردا، زانایان پێیانوایە خۆر بە بازنەیەكی گەورەی تۆز و خۆڵ هاوشێوەی بازنەكانی زوحەل دەور دراوە، ئەمە بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ.
توێژینەوەكە دەڵێت، پێدەچێت ئەو بازنانە ڕۆڵی هەبووبێت لە ڕێگریكردن لە هەسارەی زەوی تا گەشە بكات و ببێتە هەسارەیەكی تێپەڕ “خارق”، كە ئەم جۆرە لە هەسارە دەگاتە چەند هێندەی قەبارەی زەوی، دەكرێت بگاتە دە هێندەی قەبارەی زەوی، بەپێی ئاژانسی ناسا.
زانایانی فەلەكناسی “هەسارەی زەویی تێپەڕ”یان ئاشكراكرد كە لەدەوری 30%ی ئەستێرە هاوشێوەكانی خۆری كۆمەڵەكەمان لە خولانەوەدایە، ئەمەش پاڵیپێوەنان بۆ پرسیاركردن لەبارەی نەتوانینی هەسارەكەمان تا ببێتە هەسارەیەكی تێپەڕ.
بۆ زانینی هۆكارەكەی، توێژەران لە ناسا نمونەیەكی كۆمپیوتەرییان بۆ گێڕانەوەی پێكهاتەی كۆمەڵەی خۆر داهێنا.
بەپێی گێرانەوەكە، ناوچەكانی فشاری بەرز لە گاز و تۆز و خۆڵ چواردەوری خۆری تازەدروستبووی گرتووە، پێدەچێت ئەم ناوچانە كە فشاری بەرزیان هەیە، بەهۆی جوڵەی گەردەكان بووبێت بەرەو خۆر لەژێر كاریگەریی ڕاكێشانە بەهێزەكەی و، گەرمبوونی و، دەردانی بڕێكی زۆری گازی بەهەڵمبوو.
پێشیوایە سێ ناوچە دروستبووە، گەردە ڕەقەكان بەهەڵمبوون و بوونەتە گاز، ئەم ناوچانە بە “هێڵی تسامی” ناوبراوە، لە نزیكترین هێڵی خۆر، یان لە ناوچەی زۆر گەرمدا، سلیكاتە ڕەقەكان گۆڕاون بۆ گاز، لە هێڵی ناوەنددا، بەرگەكە گەرم بووە بە ئاستێك كە بەس بێت بۆ ئەوەی ببێتە گاز، هەرچی هێڵی سێیەمە كە دوورە لە خۆر، بووەتە یەكەم ئۆكسیدی كاربۆن.
گەردە ڕەقەكانیش وەك خۆڵ و تۆز جۆرێك بەریەككەوتن لەنێوانیاندا ڕوویداوە و كەڵەكەبوون تا هەسارەكان دروستبكەن.
گێڕانەوەكان دەریدەخەن كە بازنەی یەكەم نزیكترینەكان لە خۆر هەریەك لە عەتارد و زوهرە و زەوی و مەریخی دروستكردووە، بازنەی دووەمیش هەسارەكانی كۆمەڵەی دەرەكیی خۆری پێكهێناوە، بازنەی دەرەكیش هەسارۆچكە و تەنە بچووكەكانی دیكەی پێكهێناوە لە پشتێنەی كایبەر، ئەوەش ئەو ناوچەیەیە كە دەكەوێتە دەرەوەی خولگەی هەسارەی نیپتۆن.
سەرەڕای ئەوە، توێژەران پێیانوایە بازنەی دووەم پێدەچێت ڕێگربووبێت لە چوونە ناوەوەی ماددەی زیاتر بۆ بازنەی یەكەم كە زەویی تێدا دروستبووە، ئەمەش ڕێگربووە لە گەشەكردنی زیاتری، هەمان ئەو كاتەی كە بازنەی ناوەند دروستبووە هۆكارێكی سەرەكییە بۆ كۆمەڵەی خۆر.