بومەلەرزەیەك سلێمانی و دەوروبەری هەژاند

ئێوارەی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك سلێمانی و دەوروبەری هەژاند، بەپێی سەنتەرێكی بومەلەرزەزانی ناوەندی ڕوودانی لە نزیك چەمچەماڵ و بە گوڕی 4.4 پلە بووە.

كاتژمێر 09:30 خولەكی ئەمشەو بومەلەرزەیەك ڕوویدا، كە لە سلێمانی، چەمچەماڵ، ئیدارەی ڕاپەرین و ناوچەكانی دیكە لەلایەن هاوڵاتییانەوە بەڕوونی هەستیپێكرا.

بەپێی سەنتەری بومەلەرزەزانی ئەوروپا گوڕەكەی 4.4 پلە لە 48 کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای سلێمانی و 17 کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی چەمچەماڵ لە قوڵایی 40 كیلۆمەتری زەوی ڕوویداوە.

دەوتریت لە چەمچەماڵ هەست بە زیاتر لە بومەلەرزەیەك كراوە، بەڵام تەنها یەكێكیان بەهێز و كاریگەر بووە.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرا لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، هیچ ڕووداو یان زەرەر و زیانێك بەهۆی بومەلەرزەكەوە تۆمارنەكراوە.

بابەتی پێشتر

پاش دوو ساڵ داخستن خوێندنگاكان لە ئۆگەندا سەرلەنوێ كرانەوە

بابەتی دواتر

مەكتەب سیاسییەكی یەكێتی: ڕەتکردنەوەی جەمسەرگیری ڕاوەستانە لە چەقی مافە دەستورییەکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share