مەكتەب سیاسییەكی یەكێتی: ڕەتکردنەوەی جەمسەرگیری ڕاوەستانە لە چەقی مافە دەستورییەکان

بەرپرسێكی یەكێتی ڕەخنە لە تەرەفگیریكردن لەنێو كێشەكانی نێو ماڵی شیعە دەگرێت و پێیوایە هیچ سودێكی بۆ مافەكانی كورد نابێت و دەشڵێت، ڕەتکردنەوەی جەمسەرگیری ڕاوەستانە لە چەقی مافە دەستورییەکانمان.

ستران عەبدوڵا، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە نوسینێكدا دەپرسێت، “بۆچی ببینە تەرەف لە کێشە ئاڵۆزەکانی نێو ماڵی شیعە کە ھیچی تیابەسەر نییە بۆ میللەتەکەمان؟”.

دەشڵێت، “ڕەتکردنەوەی جەمسەرگیری نێوان پێکھاتەکان جەمسەرگیری نییە دژی ئەملا و ئەولا، بەڵکو ڕاوەستانە لە چەقی مافە دەستورییەکانمان”.

ستران عەبدوڵا دەربارەی هەڵوێستی حزبەكەشی دەڵێت، “سەنگەری یەکێتیی سەنگەری مافی گەلەکەمانە، بەڵێ ئێمە تەرەفدارین و بێلایەن نین، تەرەفداری ئیستحقاقە دەستورییەکانی کورد و مافە دیموکراسییەکانین. تەرەفداری تەوافوق و دەستوور و ھاوسەنگیی سیاسیین کە بنچینەی پرۆسەی سیاسیی عێراقن لە دوای ڕوخانی ڕژێمی دیکتاتۆری لە ساڵی 2003وە. وەك باوکە دامەزرێنەرەکانی عێراقی تازە، لەسەرووی ھەمووشیانەوە سەرۆك مام جەلال، لەسەری پێکھاتوون”.

دووپاتیشیدەكاتەوە، خاوەنی مەسەلەی ڕەوا بەرچاوی ڕوونە، چونکە مەسەلە ڕەواکەی کۆمبەسی ھەڵوێستەکانێتی. یەکێتییش خاوەنی مەسەلەیە. خاوەنی سیاسەتی سەربەخۆی ڕاست و ڕەوایە کە قازانجی کورد و ئایندەکەی مسۆگەر دەکات.

دوێنێ یەكەم دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدرا و تیایدا دوای سوێندخواردنی پەرلەمانتاران، سەرەڕای ناڕەزایەتی و بایكۆتی دانیشتنەكە لەلایەن پەرلەمانتارانی چێوەی هەماهەنگی و جێهێشتنی لەلایەن پەرلەمانتارانی یەكێتی، هەڵبژاردن بۆ دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدرا.

لە دانیشتنەكەدا هێزە گەورەكانی سوننە یەكگرتوو و یەك بڕیاربوون، كوردیش لەنێوان دوو بەرە ناكۆكەكەی شیعەكاندا دابەشبوو.

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەیەك سلێمانی و دەوروبەری هەژاند

بابەتی دواتر

ئەشكەنجە منداڵی ناوسكی ژنە ئێزدییەكی لە عەفرین لەناوبرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share