گەرمیان.. بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا

رووداوی هاتوچۆ

ئەمشەو 15ی تشرینی یەكەم، ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، “کەمێک پێش ئێستا ڕوداوێکی هاتوچۆ ڕویدا، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و شۆفێرێك برینداربوو.”

وەك ڕاگەیاندراوی هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بۆ كردووە، ڕوداوەکە لە نزیک گوندی بانزەمینی سەر بە ناحیەی قۆرەتوو ڕویداوە، ئۆتۆمبیلێکی جۆری نیسان پاترۆڵ بەهۆی خێرایی زۆرەوە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە، لە ئاكامدا سەرنشینێکی ئۆتۆمبیلەكە كە تەمەنی 18 ساڵە گیانی لەدەستداوە، شۆفێرەکەش برینداربووە.
بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، “مەفرەزەکانی هاتوچۆ دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕوداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لە چۆنیەتی ڕودانی دەستپێکردووە، بریندارەکەش ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە كەلار کراوە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.”


 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لقی سلێمانیی بانكی ناوە‌ندیی ھە‌رێم: هەڵمەتێكی چەواشەكارانە دژی سلێمانی هەیە و ‏دەرهاویشتەی سیاسییە

بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تیی گشتیی بانكی ناوە‌ندیی ھە‌رێم / سلێمانی، لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت، ماوە‌یە‌كە‌ ھە‌ڵمە‌تێكی چە‌واشە‌كارانە لە‌ دژی سلێمانی ھە‌یە‌، بەتایبەت…
Total
0
Share