کەسێک بە تۆمەتی راوکردنی کەڵە کێوییەک دەستگیرکرا

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، “ئەو کەسەی کەڵە کێوییەکەی راوکرد، دەستگیرکرا “.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “هەرچەندە بەهۆی بارودۆخی سەرژمێرییەوە بڕیاربوو تەواوی هاوڵاتییان لە ماڵەکانیان بمێننەوە، بەڵام هاوڵاتییەک بەوپەڕی هەست نەکردن بە بەرپرسیارێتی رووی لە چیای بەرانان کردووە و بێڕەحمانە هەستاوە بە راوکردنی کەڵێکی کێوی “.

دەشڵێت، ئەگەرچی ناوچەکە شاخاوییە و دۆزینەوەی تۆمەتبار ئاسان نەبوو، بەڵام دوای ماوەیەکی زۆر لە گەڕان و پشکنین لەچەند لایەکەوە، توانرا لەلایەن مەفرەزە هاوبەشەکانی بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان و بنکەی باوەخۆشێن هاوڵاتییەک بە تۆمەتی راوکردنی کەڵە کێوییەکە دەستگیربکرێت.

باس لەوەش دەکات، لەکاتی گەڕان و پشکنینی تەواوی سنوورەکە توانرا (چەک و دووربین)ی تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوە .

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئێستا راوچییەکە دەستگیرکراوە و پەڕاوی  لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخراوە، بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی رادەستی دادوەر کراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ڕۆشنبیری بڵاوکردنەوەی پێشبینیی بورجەکانی لە میدیاکان ڕاگرت

وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی بڵاوکردنەوەی پێشبینیی بورجەکان کاریگەریی خراپ لەسەر کۆمەڵگا دروستبووە، بۆیە بڕیاردراوە بڵاوکردنەوەی پێشبینیی بورجەکان…
Total
0
Share