فایزەر: کار بۆ ڤاکسینێک دەکەین کاریگەریی لەسەر ئۆمیکرۆن و سەرجەم گۆڕاوەکانی دیکەش هەبێت

کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی دەڵێت، کار لەسەر بەرهەمهێنانی ڤاکسینێکی نوێ دەکەین کاریگەریی لەسەر ئۆمیکرۆن و سەرجەم گۆڕاوەکانی دیکەش هەبێت.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فایزەر ڕایگەیاندووە، “تائێستا دڵنیانین لە کاریگەریی ژەمی چوارەمی ڤاکسین لەسەر گۆڕاوی ئۆمیکرۆن”.

بەپێی لێدوانی بەرپرسی کۆمپانیا ئەمریکییەکە، سێ گرێبەستیان بۆ پەرەپێدانی دەرمانەکانی پشتبەست بە mRNAکردووە بۆ ڕووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا و گۆڕاوەکانی، کە لەناویاندا گرێبەستێکی 1.35 ملیار دۆلاری هەیە.

وتیشی، پاڵپشتیی کۆمپانیای Beamیان کردووە بەبڕی 300 ملیۆن دۆلار، بۆ توێژینەوە لەسەر سێ جۆر دەرمانی دیکە لەدەرەوەی ئەو بەرنامانەی ئێستا.

کۆمپانیای فایزەر بە هاوبەشی لەگەڵ  Codex DNA Inc (DNAY.O) بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینێک کە کاریگەریی لەسەر سەرجەم گۆڕاوەکان لەناویشیاندا ئۆمیکرۆن هەبێت بەبەکارهێنانی تەکنەلۆژیای زیندەیی، کە بنەڕەتەکەی پەرەپێدانی mRNA بێت.

بابەتی پێشتر

سائیرون 90 پەرلەمانتار و چێوەی هەماهەنگی 83 پەرلەمانتاری لە خۆی كۆكردووەتەوە

بابەتی دواتر

سامانی دەوڵەمەندترین پیاوی دراوە دیجیتاڵییەکان چەندە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەرێمی کوردستان پێداویستیی دەستنیشانکردنی جۆرێکی دیکەی کۆرۆنا دابین دەکرێت

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی جۆرێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەناوی “زنجیرەی دەلتا” وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاندووە، پێداویستیان بۆ دەنستنیشانکردنی ئەو جۆرەی…
Total
0
Share