لە هەرێمی کوردستان پێداویستیی دەستنیشانکردنی جۆرێکی دیکەی کۆرۆنا دابین دەکرێت

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی جۆرێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەناوی “زنجیرەی دەلتا” وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاندووە، پێداویستیان بۆ دەنستنیشانکردنی ئەو جۆرەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دابینکردووە.

ڤایرۆسی دەلتا کۆرۆنا هاوشێوەی ئاگر لە وڵاتانی جیهاندا بڵاودەبێتەوە و ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانییش دەڵێت، مەترسییان هەیە لە بڵاوبوونەوەی خێرای زنجیرەی گۆڕاوی دەلتا کۆرۆنا، ڕاگرتنی بڵاوبوونەوەی کۆڤید – 19 بە ڕێگایەک بۆ ڕاگرتنی سەرهەڵدانی زنجیرەی نوێ دادەنێت.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێم لەبارەی دۆخی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕایگەیاندووە، ” پێشبینی هەڵکشانی سێیەم و ئەگەر و گومانی بڵاوبوونەوەی جۆر و زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەکەین، وەزارەتی تەندروستی ئامادەکاری زیاتری ڕوبەڕوبوونەوەی هەر هەڵکشانێکی نوێ دەکەین”.

وەزیری تەندروستیی هەرێم داوایەک لە هاوڵاتییان دەکات و دەڵێت، “تکایە بەرزبوونەوەی ئامارەکان بەهەندی وەربگرن و ڕێکاری خۆپارێزی بگرنە بەر بە پۆشینی ماسک و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و قەرەباڵغی، ئاگاداری خۆتان و خانەوادە و منداڵەکانتان بن با هەموومان هاوکار و پاڵپشت بین و ڕێگەبگرین لە هەڵکشانی توندی نەخۆشیەکە و کوردستانمان بپارێزین”.

لەبارەی پڕۆسەی ڤاکسینەوە وەزیری تەندروستیی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، ” پڕۆسەی پێدانی ڤاکسین پێشووەچوونی بەخۆوە بینیوە، زیاتر لە 399 هەزار ژەمەڤاکسینی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا لەلایەن دانیشتوانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە، لەوانە زیاتر لە 255 هەزار هاوڵاتی کە دەکاتە ڕێژەی لەسەدا (7.8%)ی ئامانج ژەمی یەکەم و زیاتر لە 144 هەزار هاوڵاتی کە دەکاتە ڕژەی لەسەدا (4.4%) ی ئامانج ژەمی دووەمی ڤاکسینی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنای وەرگرتووە”.

زنجیرەی کۆرۆنای هیندی کە بە “دەلتا” ناسراوە بەڕێژەی 40% بەهێزترە لە زنجیرەی ئەلفا کە سەرەتا لە بەریتانیا سەریهەڵدا، بەپێی توێژەرانی فەرەنسی زنجیرە نوێیەکە بەڕێژەی 50% بۆ 80% خێراتر دەگوازرێتەوە.

زنجیرەی نوێی کۆرۆنا “دەلتا” بۆ یەکمجار لە هیندستان سەریهەڵدا و لە مانگی نیساندا بڵاوبووەوە، ئێستا لانیکەم لە 85 وڵاتی جیهان بوونی هەیە بەڕێژەی جیاواز.

بابەتی پێشتر

قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر: ڕێگە بەکەس نادەین بە هەڕەمەکی ئاو دابەشبکات

بابەتی دواتر

ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ: ئێران هەڕەشەی لە دوو کارمەندمان کردووە لە هەولێر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share