سائیرون 90 پەرلەمانتار و چێوەی هەماهەنگی 83 پەرلەمانتاری لە خۆی كۆكردووەتەوە

لە هەوڵەكانیاندا بۆ دروستكردنی گەورەترین فراكسیۆن و پێكهێنانی حكومەت، هاوپەیمانیی سائیرون 90 پەرلەمانتاری لە خۆی كۆكردووتەوە و چێوەی هەماهەنگیش 83 پەرلەمانتار.

دوێنێ چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانەی چوونەتە ڕیزەكانییەوە گەیشتووە بە 88 پەرلەمانتار، لە كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانیشدا ئیمزای 88 پەرلەمانتاری ڕادەستی مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنەكە كرد، بەڵام لە شەوی هەمان ڕۆژدا پێنج پەرلەمانتار خۆیان كشاندەوە و ئێستا ئەو بەرەیە 83 پەرلەمانتاری هەیە.

هاوكاتی هەوڵەكانی چێوەی هەماهەنگی، هاوپەیمانیی سائیرون بە ڕێبەرایەتیی موقتەدا سەدر هەوڵی كەمەندكێشكردنی زۆرترین پەرلەمانتار بۆ خۆی دەدات بۆ ئەوەی ببێتە گەورەترین فراكسیۆن و حكومەت پێكبهێنێت.

لە دوایین لێدوانی سەركردەكانی هاوپەیمانێتییەكەدا هاتووە، تا ئێستا هاوپەیمانیی سائیرون 90 پەرلەمانتاری هەیە.

بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردن، هاوپەیمانیی سائیرون 73 كورسی بەدەستهێناوە و براوەی یەكەمی هەڵبژاردنە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەزانیی عێراق زانیاریی نوێی لەبارەی بومەلەرزەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاشکراکرد

دەستەی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی عێراق بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ بومەلەرزە هەرێمی کوردستانی هەژاند و بەهێزترینیان گوڕەکەی 4.7 پلە…
Total
0
Share