دووەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە کۆیە تۆمارکرا

ئەمڕۆ دووەم حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە قەزای کۆیە تۆمارکرا، ئەو کەسەی تووشبووە خەڵکی ناو شاری کۆیەیە و ئاژەڵدار نییە.

تووشبووەکە تەمەنی 19 ساڵە، رەگەزی نێرە، ئێستا لە نەخۆشخانەکانی هەولێر لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.

خێزانی ئەو گەنجە تووشبووە، هیچ ئاژەڵێکیان نییە، بەڵام لە جەژنی قورباندا قوربانییان کردووە، بۆ ئەو مەبەستە تیمێک رەوانەی ئەو ماڵە کراوە.

بەپێی تیمە پزیشکییەکە، ئەگەر لە رۆژانی جەژندا قوربانییان کردبێت دەبێت سەرجەم ئەندامانی خێزانەکە پشکنینیان بۆ بکرێت، تەنانەت ئەو ماڵانەشی لە گۆشتی ئەو قوربانییەیان پێگەیشتووە دەبێت پشکینیان بۆ بکرێت.

پێشتر کەسێکی تەمەن 70 ساڵ لە قەزای کۆیە گیانیلەدەستدا و تەندروستیی کۆیە رایگەیاند، پشکنینەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدادیش پشتڕاستیان کردووەتەوە کە ئەو کەسە بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە گیانیلەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەك: نیوەی دانیشتووانی جیهان بەدەست سەرئێشەوە دەناڵێنن و زۆربەشیان ژنانن

توێژینەوەیەكی زانستی دەریدەخات نیوەی دانیشتووانی جیهان بەدەست سەرئێشەوە دەناڵێنن و زۆربەشیان ژنانن. توێژەرانی توێژینەوەكە كە پێداچوونەوەیان بە 357…
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق لەگەڵ ژەمی سێیەمدایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئۆمیكرۆن

بەرپرسێكی تەندروستیی عێراق لەگەڵ بەكارهێنانی سێیەم ژەمی ڤاكسینی دژەكۆرۆنایە، دەڵێت، كاریگەرییەكانی ئۆمیكرۆن لەسەر تووشبوو كەمدەكاتەوە. هەیسەم ئەلعوبەیدی، بەڕێوەبەر…
Total
0
Share