قائیمقامیەتی سلێمانی مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه‌‏

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بەهۆی کەمبوونەوەی كاتژمێره‌كانى کارەبای ‏نیشتمانی و پێویستیی زۆر بە کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکەن، لیژنە هاوبەشەکانی ‏قائیمقامیەتی سلێمانی سەردان و چاودێرییەکانیان بۆ مۆلیدە ئەهلییەکان زیاتر کردووە.‏

کوردۆ فایەق، سەرۆکی لیژنەی مۆلیدەی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ‏لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، ژمارەی سەردانەکانیان بۆ چاودێریکردنی کاری ‏مۆلیدەکان زیاترکردووە.‏

دەشڵێت، “بەهۆی کارپێکردنی زۆرەوە، ڕۆژانە مۆلیدەکان تووشی کێشەی تەکنیکی دەبن، ‏به‌ڵام هەر مۆلیدەیەک لە کاربکەوێت خاوەنەکەی ناچار دەکرێت لەماوەی یەک ڕۆژدا ‏مۆلیدەی جێگرەوەی بۆ دابینبکات، ئەگەر پابەند نەبێت، سزاکەی هەتا لێسەندنەوەی مۆڵەت ‏دەڕوات، چونکە ڕێگە نادەین هیچ گەڕەکێک بێ کارەبای مۆلیدە بێت”.‏

ده‌رباره‌ى بەرنامەی کاری مۆلیدەکانیش، سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ جه‌ختى كردووەتەوە، ‏قائیمقامیەت بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوه‌بەرایەتیی کارەبای سلێمانی كاتژمێره‌كانى ‏ئیشپێکردنی مۆلیدەکان دیاریدەکه‌ن، بەرژەوەندیی هاوڵاتییان چی بخوازێت بڕیاری ‏لێدەدرێت.‏

سەرۆکی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکان داواشیکرد لەکاتی هەر گلەیی و گازندەیەک لە هەر ‏مۆلیدەیەک، لە هەر کاتێکدا بێت هاوڵاتییان پەیوەندیی بە ژمارە مۆبایلی ‏‏07701363679 بکەن، تا بەدواداچوونی بۆ بکرێت.‏

بابەتی پێشتر

ئەحمەد مەسعود و تاڵیبان لە ئێران كۆبوونەتەوە

بابەتی دواتر

حكومەتی كازاخستان: هەشت هەزار چەكدار دەستگیركراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share