ئەحمەد مەسعود و تاڵیبان لە ئێران كۆبوونەتەوە

دوای سێ مانگ لە کۆنترۆڵکردنەوەی ویلایەتی پەنجشیر و دەرهێنانی لە دەستی ئەحمەد مەسعود بەرپرسی هێزی بەرەی بەرگریی ئەفغانستان لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە، ئێران وەک نێوەندگیری ئەحمەد مەسعود و چەکدارانی تاڵیبان خۆی نیشاندا.

سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئێران ئاشکرایدەکەن، تاران نێوەندگیریکردووە لەنێوان تاڵیبان و ئیسماعیل خان، ڕێبەری جیهادیی ئەفغانی و ئەحمەد مەسعود، بەرپرسی هێزەکانی بەرەی بەرگری.

بەپێی زانیاریی سەرچاوەکان، لە تاران ئەو دوو سەرکردە ئۆپۆزسیۆنە لەگەڵ ئەمیرخان مونتەقی، وەزیری دەرەوەی ئیدارەی تاڵیبان کۆبوونەتەوە.

ئەمیرخان مونتەقی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانی ئەفغانستان ئەو دیدارەی پشتڕاستکردەوە و ڕاشیگەیاند، “ئێمە لەگەڵ ئەحمەد مەسعود و ئیسماعیل خان کۆبوونەوەمان هەبووە، لەگەڵ هەموو ئەفغانییەک دەمانبێت، پێمانڕاگەیاندبوون کە بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان و هیچ کەسێک ناتوانێت ببێتە مەترسی لەسەر ژیانی ئەوان”.

لەسەر نێوەندگیرییەکەی تاران، سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، “ئێران نێوەندگیری گروپە ئەفغانییەکان بووە و گفتوگۆکانیان ئەرێنی بوون، بۆیە ئومێد هەیە ئەو لایەنانە بە ئەنجامێک بگەن”.

سێ مانگ پێش ئێستا چەکدارانی تاڵیبان ویلایەتی پەنجشیریان لە دەستی ئەحمەد مەسعود و هەندێک سەرکردەی سەربازیی دیکە سەندەوە و ئەو سەرکردانە هەڵاتن، ئێستا گفتوگۆکان بۆ گەڕانەوەی ئەو کەسانە دەستیانپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆیتەر: تورکیا پرۆژەیاسایەک سەبارەت بە گەڕانەوەی ئەندامانی پـ.ـەکـ.ـەکـ.ـە ئامادەدەکات

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لەم مانگەدا لە پەرلەمانی تورکیا گفتوگۆ لەبارەی پرۆژە یاسایەک دەکرێت کە رێگە بە گەڕانەوەی…
Total
0
Share