راپۆرتی کۆتایی دەنگدانی تایبەت لە هەولێر راگەیەندرا

نوسینگەی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان رێژەی بەشداریکردنی دەنگدەرانی لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە ناوخۆی پارێزگاکە راگەیاند.

بەپێی راپۆرتی نوسینگەی هەڵبژاردنەکانی هەولێر، ئەمڕۆ 15هەزار و 492 کەس لە هێزە ئەمنییەکان لە شاری هەولێر مافی دەنگدانیان هەبووە، لەو ژمارەیە 13 هەزار و 424 کەس دەنگیانداوە، رێژەی بەشداربووان لە ریزی هێزە ئەمنییەکاندا %86.6 بووە.

هەر بەپێی راپۆرتەکە، پێنج هەزار و 23 ئاوارە مافی دەنگدانیان هەبووە و لەو ژمارەیە سێ هەزار و 163 کەس بەشدارییان کردووە، رێژەی دەنگدان 63% بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهرۆز سالار: رێژەی سەوزایی سلێمانی لە ستانداردی جیهانی نزیکە

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانی، رایگەیاند، رێژەی سەوزایی لە سلێمانی لە ستانداردی جیهانییەوە نزیکە”. بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی…
Total
0
Share