چەند کوردێک دەیانەوێت لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی فینلاند سەربکەون

بەشێک لە کاندیدە کوردەکان

سبەی 13ی مانگ، هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی وڵاتی فینلاندا بەڕێوەدەچێت، لە هەڵبژاردنەکەدا چەندین کورد لە شارە جیاوازەکان خۆیان پاڵاوتووە و دەیانەوێت سەرکەوتن بۆ شارەوانییەکان بە دەستبهێنن.

تەنها ئەمڕۆ ماوە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی kuntavaalit2021 و کاندیدان خۆیان هیلاک دەکەن و لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەکان داوا لە خەڵکی دەکەن ئەوان هەڵبژێرن.

لەناو هەڵبژاردنەکەدا چەندین کورد بەشداریان کردووە و هەموویان بەشی خۆیان بانگەشەیان کردووە و چاوەڕێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی بەیانی دەکەن.

بەشێک لە کوردەکانی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان ئەمانەن، (گەشاو عەبدولرەحمان، موهیس عەزیزی، سنور حوسەینی، چیا عەبدوڵاپور، بێرهان ئەحمەدی، حسێن حەمید کاکەیی).

موهیس عەزیزی، کوردێکی دانیشتووی وڵاتی فینلاندە و چەندین ساڵە دەست و پەنجەی لەگەڵ کاری ئەنجومەن و بەڕێوەبردنی فیدراسیۆنەکاندا نەرمکردووە، لەگەڵ ئەوەش جێگری یەکەمی بەرپرسی یەکەمی شاری تورکو-ە لە وڵاتی فینلاند.

موهیس عەزیزی، سەبارەت بە خۆکاندیدکردنەوەی بۆ ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانیی شارەکەی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “من دوو خولە لە ئەنجومەنی شارەوانیی شاری تورکو کاردەکەم، ئێستاش خۆم کاندیدکردووە، ئەگەرچی زیاتر سەرنجم لەسەر هەڵبژاردنی داهاتووی وڵاتە وەک ئەندام پەرلەمان”.

بڕیارە سبەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی فینلاند kuntavaalit2021 بەڕێوەبچێت و ئەندامانی شارەوانی نوێبکرێنەوە، کوردەکانیش جێگەیان لە هەڵبژاردنەکەدا دیارە و دەیانەوێت متمانەی دەنگدەران بە دەستبهێنن.

بابەتی پێشتر

كۆڵبەرێك له‌كاتی كاركردندا كەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

بابەتی دواتر

شارەوانی سلێمانی شوێنێك ئاشكرادەكات ئاوی زێرابی تیادا به‌ هاوڵاتییان ‌فرۆشراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share