عێراق بڕیارێكی نوێی دەركرد و هەرێمیش دەگرێتەوە

كۆمپانیای گشتیی هێڵی ئاسمانیی عێراقی رایدەگەیەنێت، ژمارەی گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ جۆرجیا زیاد دەكات و بڕیارەكە فڕۆكەی نێودەوڵەتیی هەولێریش دەگرێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی كۆمپانیای گشتیی هێڵی ئاسمانیی عێراقی تێیدا هاتووە، بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەر گەشتكردن بۆ جۆرجیا، بڕیاریداوە بە زیادكردنی ژمارەی گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر، بەغداد و بەسڕە بۆ فڕۆكەخانەی تبلیسی جۆرجیا.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بڕیارەكە لە 20 و 23 ی تەمموزی ئەمساڵەوە جێبەجێدەكرێت و بە هەمان رێوشوێنەكانی پێشتریش ڤیزا وەردەگیرێت و گەشتەكان ئەنجامدەدرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پیاوێک لەکاتی پاککردنەوەی مزگەوتێک کەوتووەتەخوارەوە و گیانیلەدەستداوە

پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، پیاوێک لەکاتی پاککردنەوەی مزگەوتێک لە چوارقوڕنە کەوتووەتەخوارەوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێكدا…
Total
0
Share