یه‌كێتى به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى عێراق ناكات

فراكسیۆنى یه‌كێتى به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ناكات و هۆڵی دانیشتنه‌كانى به‌جێهێشتووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ به‌غداده‌وه‌ به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، فراكسیۆنى یه‌كێتى به‌شداریی له‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ناكات و هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانى به‌جێهێشتووه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، یه‌كێتى پێیوایه‌ كه‌ ده‌بوو ڕێككه‌وتن له‌باره‌ى ده‌نگدان به‌ كاندیده‌كان له‌نێو فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان و فراكسیۆنه‌كانى دیكه‌دا هه‌بوایه‌، بۆیه‌ فراكسیۆنى یه‌كێتى بایكۆتى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى كردووه‌.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی شارەوانی: هەر کەسێک لە پشت لێکردنەوەی پێوەری ئاوەوە بێت ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

بابەتی دواتر

سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق دژە تیرۆری سلێمانی بەسەرکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100 دۆلار…
Total
0
Share