وەزارەتی شارەوانی: هەر کەسێک لە پشت لێکردنەوەی پێوەری ئاوەوە بێت ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی سەر بە وەزارەتی شارەوانیی هەرێم ڕایگەیاند، هەر کەسێک لە پەشت هاندانی هاوڵاتییانەوە بێت بۆ لێکردنەوەی پێوەری ئاو، ڕێکكاری یاسایی لەدژ دەگیرێتەبەر.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی شارەوانی دەڵێت، “ماوەیەكە لەلایەن ژمارەیەك كەس و میدیاوە، هانی هاوڵاتییان دەدرێت كە پابەندی بەستنی پێوەری ئاو نەبن یان ئامێری پێوەرەكەیان لێبكەنەوە، كە ئەمە زیان بە سامانێكی گرنگی نیشتمانی دەدات كە ئاوە و دەبێتەهۆی بەهەدەردانی. بەستنی پێوەری ئاو، لە پێشدا ڕێگریكردنە لەو بەهەدەردانە و هەلی گەیشتنی ئاوی خاوێن بە هەموو هاوڵاتییان مسۆگەر دەكات و دواترین خاڵ بریتییە لە كۆكردنەوەی داهات كە بەپێی نوێترین ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ، ساڵی 2021 خەرجیی گەیاندنی ئاوی خاوێن لە تەواوی هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە 117 ملیار دینار، لە كاتێكدا تەنیا 42 ملیار دینار داهات كۆكراوەتەوە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “پێویستە لێرەوە ڕایبگەیەنین، هەر كەسایەتی و میدیایەك، هەر هۆكارێكی حیزبی یان هۆكاری دیكەی لە پشت بێت بۆ ئەوەی هاوڵاتییان دەستبەرداری پێوەری ئاو بن، تووشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبن و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ، هەموو ڕێككارێكی یاسایی بەرانبەریان دەگرێتەبەر”.

وەزارەتی شارەوانی داوای لە هاوڵاتییان کردووە، “نەكەونە ژێر كاریگەریی هیچ ئەجێندایەكی كەسی یان لایەنی سیاسی كە دەیانەوێت زیان بە سامانێكی گەورەی نیشتمانی بگات و هاوڵاتییان وەك ئامرازی ململانێی خۆیان بەكار بهێنن، بەدڵنیایییەوە هەموو ڕێكارێكی یاسایی بەرانبەر سەرپێچیكاران دەگیرێتە بەر. خۆشبەختانە هاوڵاتییان ئەركی نیشتمانیی خۆیان دەزانن و تا ئێستە زیاتر لە 67%ی ماڵان پێوەریان بەستووە كە دەكاتە زیاتر لە یەك ملیۆن هاوبەش”.

بابەتی پێشتر

چین هەوڵدەدات زمانی کوردی لە هەندێک زانکۆی وڵاتەکەی بخوێندرێت

بابەتی دواتر

یه‌كێتى به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى عێراق ناكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیركردنی ژمارەیەك كۆچبەری نایاسایی بیانی رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایش 64 هاوڵاتیی بیانی دەستگیردەكات بە رێگای نایاسایی سنوورەكانی هەرێمی كوردستانیان بەزاندووە. بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای…
زیاتر ببینە

مامۆستایانی وانەبێژ دادەمەزرێندرێن

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە ڕێگەی پڕۆژەیەكەوە گرفتی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەردەكرێت و جەختیشدەكاتەوە بەپێی دوایین…
Total
0
Share