(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌یه‌کسانبوون به‌رامبه‌ر غه‌ڕناته‌ چانسێکی گه‌وره‌ی له‌ده‌ستدا

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 20ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی یه‌کسانبوونی به‌رامبه‌ر غه‌ڕناته‌ تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یانه‌ی غه‌ڕناته‌ له‌ یاریگای نیوڤۆ لۆس کارمینێس میوانداریی به‌رشلۆنه‌ی کرد، یارییه‌که‌ به‌ئه‌نجامی یه‌کسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵه‌که‌ی بارسا له‌ خوله‌کی 57 له‌لایه‌ن لوک دی یۆنگی هۆڵه‌ندییه‌وه‌ تۆمارکرا، گۆڵه‌که‌ی غه‌ڕناته‌ش له‌ خوله‌کی 89 له‌لایه‌ن ئه‌نتۆنیۆ پوێرتاسه‌وه‌ تۆمارکرا.

به‌و یه‌کسانبوونه‌ش، پێکهاته‌ی چاڤی هێرناندێز چانسی سه‌رکه‌وتنی به‌شێوه‌یه‌کی کاتیی بۆ پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی لالیگا له‌ده‌ستدا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 32 خاڵ له‌ پله‌ی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی لالیگا جێگیربوو، له‌به‌رامبه‌ردا غه‌ڕناته‌ به‌ 24 خاڵه‌وه‌ له‌پله‌ی 12دا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

سوننه‌كان به‌ فه‌رمى حه‌لبوسی-یان بۆ پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كاندیدكرد

بابەتی دواتر

چێڵسی 5-1 چێسته‌رفێڵد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share