مۆرتا: بە شانازییەوە بە کوڕەکانم دەڵێم ڕۆژانێک لەگەڵ ئەم دوو یاریزانە یاریمکردووە

مۆراتا شانازی دەکات لەگەڵ کریستیانۆ و دیبالا یاریکردووە

ئەلڤارۆ مۆراتای ئیسپانی هێرشبەری یانەی یوڤانتۆس، شانازی دەکات لەگەڵ دووان لە ناودارترین یاریزانانی بواری تۆپی پێ یاریکردووە.

هێرشبەرە ئیسپانییەکە لە چاوپێکەوتنێکدا بە شانازییەوە باس لە یاریکردنی دەکات لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی زیندووی پۆرتوگالی و پاولۆ دیبالای بەهرەداری ئەرجەنتینی.

مۆراتا بە سکای سپۆرتی ڕاگەیاندووە، ” یاریکردن لەگەڵ کریستیانۆ زۆر ئاسانە، چونکە دەمێکە دەیناسم، دەزانم لەناو یاریگا چۆن جموجۆڵ دەکات و منیش بە جوڵەی بەردەوام یاریدەی دەدەم و ڕکابەرانی لێدووردەخەمەوە، کریستیانۆش لەبەرانبەردا ئەویش هەلی یاریکردنم ئاسانتر دەکات و هەرگیز ڕێگە نادات لە هێرشێکدا ڕوبەڕوی سێ بەرگریکارببمەوە”.

هەروەها دەڵێت، ” شانازییەکی گەورەیە لەو کاتەوە لە بواری تۆپی پێدا گەورەبووم دەبینم ئەویش یاریدەکات، کە دەیبینم جۆش و خرۆشم بۆ یاریکردن زیاد دەکات ئەو یاریزانەش دیبالایە، هەردوو ئەو یاریزانانەی ناومهێنان ئاستیان لە پلەی باڵادایە، کە منداڵەکانم گەورەبوون بە شانازییەوە پێیان دەڵێم، ڕۆژێک لە ڕۆژان لەگەڵ کریستیانۆ و دیبالا یاریم کردووە”.

مۆراتا لە گواستنەوەکانی هاوینی 2020 لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە پەیوەندی بە یوڤانتۆسەوە کرد، لەم وەرزەدا لە کۆی 19 ڕوبەڕوبوونەوە 11 گۆڵی تۆمارکردووە و هاوشانی کریستیانۆ بوون بە بەهێزترین دووانەی خولی ئیتاڵیا.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. ئەو دوو کەسەی بەسەر ماتۆڕەوە تەقەیان کردبوو پۆلیسی سلێمانی دەستگیریکردن

بابەتی دواتر

وردەکاری گرێبەستی ئاڵتونیی نێوان پۆچتینۆ و پاریس ئاشکرابوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باوكی مباپی لە مەدریدە

ڕاگەیاندنەكانی ئیسپانیا كۆكن لەسەر ئەوەی كە مباپی یەكلایی بووەتەوە لە هەڵبژاردنی ڕیزەكانی یانەی ڕیاڵ مەدرید و لە ئێستاشدا…
Total
0
Share