دیشامپ: ئەگەر بنزیمە ئەفسانە نەبێت، کێ ئەفسانەیە؟!

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا و پاڵەوانی مۆندیالی 2018، دیدیێ دیشامپ جەخت لەوە دەکاتەوە، کە کەریم بنزیمەی فەرەنسی یەکێکە لە ئەفسانەکانی فەرەنسا و جیهان.

دیشامپ لە چاوپێکەتنێکدا بە “RTL”ی ڕاگەیاندووە، “مباپێ یاریزانێکی ناوازەیە، لە گەنجییەوە بانگهێشتی دەکەم، توانای هەیە شتی دیاریکراو لەنێو یاریگادا بکات کە بە باشترین بەهرەکان نەبێت ناکرێت، یاریزانێکی گوێڕایەڵە و کەسایەتییەکی تایبەتی هەیە، بەڵام سەرپەرشتیکردنیشی ئاسان نییە.”

لە وەلامی پرسیارێکدا سەبارەت بە کەریم بنزیمە، دەڵێت، “هەموو کەسێک هەست و لێکدانەوەی تایبەت بە خۆی هەیە، منیش بە هەمانشێوە، پێموایە بە ناسناوە بەکۆمەڵ و تاکە کەسییەکانی هەڵبژاردەی فەرەنسای دەوڵەمەندتر کردووە، ئەگەر ئەو ئەفسانە نەبێت، کەواتە زۆر ئەفسانەی دیکەش ئەفسانە نین.”

ڕاهێنەرەکە لە چاوپێکەوتنەکەدا وەڵامی پڕوپاگەندەکان دەداتەوە  و دووپاتیدەکاتەوە، هیچ کێشەیەک لەنێوان بنزیمە و مباپێ-دا نییە، هیچ یەکێکیش لەو دووانەیە نایانەوێت خۆیان وەک سەرکردە دەربخەن، ئەوەش وایکردووە گونجاندن لەنێوانیاندا ڕووبدات.

بابەتی پێشتر

بە تۆمەتی دزینی حەوت ئۆتۆمبێل دوو کەس دەستگیرکران

بابەتی دواتر

گەوهەرەکەی کلۆپ پۆرتوگالی ناوێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share