چێوەی هەماهەنگی ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ شاندی كورد ئاشكرادەكات

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندی هاوبەشی یەكێتی و پارتی لە بەغداد لەگەڵ بەرپرسانی چێوەی هەماهەنگی كۆبووەوە و لە ڕاگەیەندراوێكدا ناوەرۆكەكەی ئاشكراكرا.

لە چێوەی سەردانەكەیدا بۆ بەغداد، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندی هاوبەشی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لەگەڵ شاندی چێوەی هەماهەنگی بە سەرۆكایەتیی نوری مالكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا كۆبووەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك لە كۆبوونەوەكەدا، كە هەریەك لە هۆشیار زێباری و هادی عامری بەشداربوون، دۆسیەی هەڵبژاردن و كاردانەوە و ناڕەزایەتییەكانی پەیوەندیدار بە بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن و دۆسیەی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو تاوتوێكراوە.

هەردوولا دووپاتیانكردووەتەوە لەسەر پێویستیی گەیشتن بە لێكتێگەیشتنی هاوبەش بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ئێستا و گواستنەوە بۆ قۆناغی پێكهێنانی حكومەت لەڕێی هەماهەنگی سەرجەم لایەن و هێزە نیشتمانییەكان دوور لە وەلانان و فەرامۆشكردنی هەر پێكهاتەیەك لە پێكهاتەكانی گەلی عێراق.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە ڕێككەوتن كراوە لەسەر “ڕێزگرتن لە تایبەتمەندی پێكهاتە كۆمەڵایەتییەكان و، پاڵپشتینەكردنی لایەك لەسەر حسابی لایەنێكی دیكە، لەپێناو بەردەوامیدان بە پرۆسەی سیاسی و پارێزگاریكردن لێی”.

پێشتر هیشام ڕوكابی، بەڕێوەبەری نووسینگەی مالكی تویتێكی لەبارەی كۆبوونەوەكەوە كرد و ئاشكرایكرد لە نووسینگەی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بەڕێوەچووە.

دوو ڕۆژە شاندی هاوبەشی یەكێتی و پارتی لە بەغدادن و كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییە عێراقییەكان دەكەن. پێشتر شاندەكە لەگەڵ ڕەوتی سەدر، محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر كۆبوونەوەیان كرد.

پەیامە سەرەكییەكەی شاندە هاوبەشەكە بۆ شیعەكانە، بەوەی نابنە لایەنگری هیچ یەكێك لەو لایەنە شیعییانەی ململانێی پێكهێنانی گەورەترین كوتلە دەكەن و مەبەستیانە شیعەكان لەنێو خۆیاندا ئەو پرسە چارەسەربكەن.

بابەتی پێشتر

وەڵامی ناڕاستەوخۆی چێوەی هەماهەنگی دەداتەوە.. سەدر سوورە لەسەر حكومەتی زۆرینە

بابەتی دواتر

تەندروستیی فەرەنسا: جگەرەی ئەلیكترۆنی ڕێگا نییە بۆ وازهێنان لە جگەرەی ئاسایی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌هۆی نه‌بوونى پاره‌ له‌ بانكدا ئه‌مڕۆ مووچه‌ له‌ سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ دابه‌شنه‌كرا

به‌هۆى نه‌بوونى پاره‌ له ‌بانكه‌كانى سلێمانى‌ و هه‌ڵه‌بجه‌، ئه‌مڕۆ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیری دابه‌شنه‌كرا. سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به‌ تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share