زانکۆی سلێمانی خوێندکاران ئاگاداردەکاتەوە بچن دەرماڵەکانیان وەربگرن

سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی خوێندکارانی زانکۆکە ئاگاداردەکاتەوە کە بچن دەرماڵەی مانگی 9ی ساڵی 2022 وەربگرن و رایگەیاندووە، لە ئەمڕۆوە دەتوانن دەرماڵەکانیان وەربگرن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی ئاگاداردەکەینەوە کە دەرماڵەی رۆژانی دەوامکردنی مانگی 9/2022 لە ئەمڕۆ و رۆژانی دوایی خەرج دەکرێت لە ھۆبەی ژمێریاریی کۆلێژەکان، بەو مەرجانەی کۆلێژەکان ئاگادارتان دەکەنەوە”.

راشیگەیاندووە، “لەبەر بەرژەوەندیی خوێندکارانی دەرەوەی شار و لەسەر داواکاریی خوێندکاران خۆیان کە بڕی دەرماڵەکە بەشی خەرجیی ھاتوچۆیان ناکات، کار ئاسانیان بۆ دەکرێت کە دەتوانن لەداھاتوودا لەگەڵ پێدانی دەرماڵەی مانگی 10/2022 ئەم دەرماڵە وەربگرن”.

ئاماژە بەوەدەکاتە کە دەرماڵەکە تەنها خوێندکارانی قۆناغەکانی 2، 3 و 4 دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تا ئێستا دیار نییە حكومەت چەند و چۆن یارمەتیی خوێندكاران دەدات

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ و خوێندنى باڵا له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ‏بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌ت بۆ ته‌رخانكردنى بڕه‌ پاره‌یه‌ك بۆ خوێندكاران…
Total
0
Share