تەندروستیی فەرەنسا: جگەرەی ئەلیكترۆنی ڕێگا نییە بۆ وازهێنان لە جگەرەی ئاسایی

دوای چەندین ساڵ لەمشتومڕ سەبارەت بە جگەرەی ئەلیکترۆنی و سوود و زیانەکانی ‏بەراورد بە جگەرەی ئاسایی، بەڵام بۆچوونەکان تائێستا لەبارەیەوە جیاوازن، لەو نێوەندەدا ‏دەسەڵاتی تەندروستیی فەرەنسا ڕەتیدەکاتەوە جگەرەی ئەلیکترۆنی ڕێگایەک بێت بۆ ‏وازهێنان لە جگەرەی ئاسایی، لەگەڵ ئەوەی دەسەڵاتی تەندروستیی بەریتانیا وەک یەکێک ‏لە ڕێگاکان پشتی پێبەستووە.‏

ئەنجومەنی گشتیی تەندروستیی فەرەنسا ڕایگەیاند، “تائێستا ناتوانرێت وەک ڕێگایەکی ‏دروست بۆ وازهێنان و دوورکەوتنەوە لە جگەرەی ئاسایی پشت بە جگەرەی ئەلیکترۆنی ‏ببەسترێت و ڕێگایەک نییە بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی جگەرەکێشان”.‏

لەگەڵ ئەوشدا جگەرەی ئەلیکترۆنی لەپێکهاتەکەیدا قەتران و یەکەئۆکسیدی کاربۆنی تێدا ‏نییە، کە بە دوو پێکهاتەی سەرەکیی جگەرە دادەنرێن و هۆکاری تووشبوونن بە ‏نەخۆشییەکانی شێرپەنجە، دڵ و کۆئەندامی دەمار.‏

لەبەرامبەردا جگەرەی ئەلیکترۆنی لەپێکهاتەکەیدا بڕێکی زۆر نیکۆتین هەیە، کە وادەکات ‏کەسی جگەرەکێش بەردەوامبێت لە ئالودەبوون بە جگەرەکێشان، هەروەها ئەو دووکەڵەی ‏کەسی بەکارهێنەر دەچێتە جەستەیەوە، تائێستا نازانرێت زیانە دوورمەوداکانی چین. ‏

لەساڵی 2019دا ئەکادیمیای زانستە پزیشکییەکانی فەرەنسا وەڵامی ڕێکخراوی ‏تەندروستیی جیهانیی دایەوە بەوەی کە “بێگومان جگەرەی ئەلیکترۆنی زیانبەخشە”.‏

ئەو خاڵەی کە هیچ لایەنێکی جیهانی گومانیان لێینییە، ئەوەیە، كە جگەرەی ئەلیکترۆنی ‏زیانەکانی کەمترە لە جگەرەی ئاسایی. ‏

بەڵام سەرجەم لایەنە تەندروستییەکانی جیهان سوورن لەسەر ئەوەی جگەرەی ئەلیکترۆنی ‏ناتوانێت ببێتە دەرچەیەک بۆ ڕزگاربوون لە زیانەکانی جگەرەکێشان و ئامۆژگاریی دەدەن ‏بەوەی نەکێشرێت، دووپاتیدەكەنەوە جگەرەی ئەلیكترۆنی بێزیان نییە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رەنگە نەخۆشیی زەهایمەر لە رێگەی چاندنی ئەندامەکانی جەستەوە بگوازرێتەوە

توێژینەوەیەکی کەنەدی ئاشکرایکردووە، بەهۆی ئەوەی ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ جیناتەکان هەڵدەگرن، دەکرێت نەخۆشیی زەهایمەر لە رێگەی چاندنی ئەندامەکانەوە بگوازرێتەوە…
Total
0
Share