چەقەڵێك كە برینداركرابوو چارەسەری پێویستی بۆ كرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دوای ئاگاداركردنەوەی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی تانجەرۆ لە بوونی ئاژەڵێكی كێوی بە برینداری، دەستبەجێ مەفرەزەیەك بەدواداچوونیان كرد و رێكخراوێكی تایبەت بە پاراستنی ئاژەڵانیان ئاگاداركردەوە كە چارەسەری پێویستی بۆ بكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، كە لەلایەن هاوڵاتییەكەوە بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی تانجەرۆ ئاگاداركرا بەبوونی ئاژەڵێكی كێویی كە بریندارە و زیندووە لە شەقامی سەرەكیی عەربەت -سلێمانی، دەستبەجێ مەفرەزەیەك گەیشتنە شوێنەكە و دەركەوت كە ئاژەڵەكە لە جۆری چەقەڵ-ە بە ئۆتۆمبێل بە سەختی برینداركراوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، مەفرەزەكە خواردن و ئاویان پێداوە و رێكخراوی پاكۆ لە سلێمانی بۆ پاراستنی ئاژەڵانی كوردستان ئاگاداركراونەتەوە تا ئەركی چارەسەر و پاراستنی لە ئەستۆبگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دووبارە دادگاییكردنی پێنج چالاكوانی بادینان دواخرا.. شایەتحاڵەكان لە بەرژەوەندیی دەستگیركراوان شایەتییان داوە

دووبارە دادگاییكردنی پێنج دەستگیركراوی بادینان دواخرا، پارێزەرەكەیان دەڵێت، هیچ تۆمەتێكیان بەسەردا ساغنەبووەتەوە و تەنانەت شایەتحاڵەكان لە بەرژەوەندیی دەستگیركراوان…
Total
0
Share