بەریتانیا پلانی سەربازیی بۆ ئەگەری داگیركردنی ئۆكرانیا ئامادەكردووە

هێزەكانی سوپای بەریتانیا

سەرۆك ئەركانی سوپای بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت، پلانێكی بۆ سیناریۆی “ڕێوشوێنە ‏سەربازییەكان” ئامادەكردووە لە ئەگەری داگیركاریی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا.‏

تۆنی ڕاداكین، سەرۆكی دەستەی ئەركانی بەرگریی بەریتانیا، كە فەرماندەیی هێزە ‏چەكدارەكانی ئەو وڵاتە دەكات، لە یەكەم چاوپێكەوتنیدا پاش وەرگرتنی پۆستەكەی لە ‏تشرینی دووەمی 2021، كە ڕۆژنامەی (تایمز) لەگەڵیدا ئەنجامیداوە ڕایگەیاند، پلانێكی ‏ئامادەكردووە بۆ سیناریۆی “ڕێوشوێنە سەربازییەكان” بۆ ئەگەری داگیركاریی ئۆكرانیا ‏لەلایەن ڕوسیاوە” و ئەو ڕێوشوێنانەشی خستووەتە بەردەم حكومەتی بەریتانیا.‏

سەرۆك ئەركانەكەی بەریتانیا نەیشاردەوە كە هەست بە نیگەرانیی قوڵ دەكات بەرامبەر ‏بارودۆخی سەر سنووری ڕوسیا – ئۆكرانیا لەسایەی جووڵەپێكردنی هێزەكانی ڕوسیا لە ‏ناوچەكە.‏

تۆنی ڕاداكین، سەرۆكی دەستەی ئەركانی بەرگریی بەریتانیاهەر لەو چێوەیەدا فەرماندە باڵا بەریتانییەكە جەختیكردەوە لەسەر پێویستیی كاركردنی ‏وڵاتەكەی بۆ پەرەپێدانی چەكی خێراتر لە دەنگ، لەكاتێكدا ڕوسیا چەندین جۆری ‏پێشكەوتووی هەیە و وتی، “لای ئێمە نییە، بەڵام پێویستە ببینە خاوەنی”.‏

س: ئاژانسەكان

بابەتی پێشتر

لەزانکۆی دهۆک 85 خوێندکار بەهۆی خواردنی خراپەوە ژەهراوی بوون

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی زۆری ئۆمیکرۆنی ئاشکراکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فنلەندا مووشەك لە ئیسرائیل دەكرێت

وەزارەتی بەرگریی فنلەندا دەڵێت، وڵاتەكەی مووشەكی كورت و درێژمەودا لە كۆمپانیایەكی ئیسرائیلی دەكرێت. ئەو كۆمپانیایەی فنلەندا مووشەكەكانی لێدەكرێت…
Total
0
Share