فنلەندا مووشەك لە ئیسرائیل دەكرێت

وەزارەتی بەرگریی فنلەندا دەڵێت، وڵاتەكەی مووشەكی كورت و درێژمەودا لە كۆمپانیایەكی ئیسرائیلی دەكرێت.

ئەو كۆمپانیایەی فنلەندا مووشەكەكانی لێدەكرێت بەناوی (Rafael Advanced Defense Systems Ltd)ە و بەهای گرێبەستەكەش 223.6 ملیۆن یۆرۆیە.

لە راگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا هاتووە، داوای سیستمی مووشەكی SPIKE SR و LR2 و ER2ی كردووە و لەڕێی ئاژانسی پاڵپشتی و كڕینی سەر بە ناتۆ و بەرنامەی هاوبەشانی مووشەكی وشكانی لە كۆمپانیاكە كڕدراوە.

گرێبەستەكە چەكی یەدەگ، كەلوپەلی راهێنان، چاككردنەوە، بەڵگەنامە و گۆڕینی پارچە دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share