ماکرۆن بۆ پوتین: پێویستە جەنگ ڕابگیرێت

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا، ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری لەپێناو گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی ئاشتییانەی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیادا.

پاش پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە، کۆشکی ئێلیزێ-ی فەرەنسا ڕایگەیاندووە، “سەرۆکی فەرەنسا ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ زەمینەسازیی دانوستاندن و چارەسەرێک کە گرەنتیی ئاشتی بدات، ئەمەش سەرباری ڕێزگرتنی تەواوەتی لە سەروەریی ئۆکرانیا و یەکێتیی خاکەکەی”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، “جارێکی تریش سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە، پێویستە جەنگ ڕابگیرێت”.

بەپێی ڕاگەیاندنەکانی فەرەنسا، پەیوەندیی تەلەفۆنیی ئەمڕۆی نێوان سەرۆکی فەرەنسا و هاوتا ڕوسییەکەی، زیاتر لە دوو کاتژمێری خیاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا لەبارەی کردنە ئامانجیان لە عێراق و سوریا: وەڵامی توندمان دەبێت هەرکاتێک و هەرچۆنێک بمانەوێت

وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا جۆن کیربی رایگەیاند، واشنتۆن هەرکاتێک و هەرچۆنێک بیەوێت، وەڵامی ئەو هێرشانە دەداتەوە کە…
Total
0
Share