تەندروستیی جیهانی هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی زۆری ئۆمیکرۆنی ئاشکراکرد

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڕۆژانەی زۆری گۆڕاوی ‏ئۆمیکرۆن لەجیهاندا ڕایگەیاند، سەرجەم ڕێکارە خۆپارێزییەکان بەشێوەیەکی توندوتۆڵ ‏دەبێتەهۆی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت ئەوانەی ‏دەچنە شوێنە داخراوەکانەوە، بۆماوەیەکی زۆر نەمێننەوە.‏

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ژمارەیەک هۆکاری پشت بڵاوبوونەوەی زۆری ‏گۆڕاوەکەی ئاشکراکردووە، لەوانەش زۆریی ژمارەی ئەو شریتانەی گۆڕاوەکە ‏هەڵیگرتووە و بەریەککەوتنی کۆمەڵایەتی بەبێ خۆپارێزی.‏

ماریا ڤان کیرکۆڤ، بەڕێوەبەری هونەری لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، ‏ژمارەیەک هۆکار لەپشت بڵاوبوونەوەی زۆر و خێرای گۆڕاوی ئۆمیکرۆنەوەن یەکێکیان ‏ئەو ژمارە زۆرەیە لە شریتە پێکهێنەرەکانی گۆڕاوەکە کەبەئاسانی دەتوانێت دەستبەسەر ‏خانەکانی جەستەی مرۆڤدا بگرێت.‏

ئاماژەی بەوەشکردووە، گۆڕاوەکە دەکرێت دووبارە ئەو کەسانەی پێشتر تووشی کۆرۆنا و ‏گۆڕاوەکانی دیکە بوون، تووشی پەتاکە بکات، تەنانەت ئەوانەشی کە ڤاکسینیان ‏وەرگرتووە.‏

بەرپرسەکەی تەندروستیی جیهانی باسلەوەدەکات، یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان ‏بڵاوبوونەوە و زۆربوونی خێرای گۆڕاوەکەیە لە کۆئەندامی هەناسەدا، ئەمە یەکێکە لە ‏جیاکەرەوەکانی ئۆمیکرۆن لە گۆڕاوی دەلتا و جۆرەکانی دیکەش.‏

لەگەڵ ئەوەشدا جەختیکردووەتەوە، سەرەڕای هەموو هۆکارەکان، بڵاوبوونەوەی خێرا و ‏زۆری گۆراوی ئۆمیکرۆن پەیوەندیدارە بە تێکەڵیی زۆری کۆمەڵایەتی، مانەوە بۆ ‏ماوەیەکی زۆر لە شوێنە داخراوەکاندا، هەروەها پابەندنەبوون بە ڕێکارەکانی دیکەی ‏خۆپارێزی.‏

لەهەفتەی رابردوودا ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی تووشبوونی 9.5 ملیۆن کەسی بە ‏کۆرنا لە جیهاندا ڕاگەیاند. کە ئەمەش بەراورد بە هەفتەی پێشووتری بەڕێژەی 71% ‏زیاتربووە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: نەختینە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەرمان لە سلێمانی دابیندەکرێت

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی بەڵێنی دابینکردنی نەختینەی داوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەرمان لە سلێمانی. سەبارەت…
زیاتر ببینە

وەرزشكردن بە شێوەی ڕێكخراو تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان كەمدەكاتەوە

وەرزشكردن بەشێوەی ڕێكخراو چەند سوودێكی گرنگی بۆ جەستە هەیە، هۆكارە بۆ كەمكردنەوەی نەخۆشییە درێژخایەنەكان ئەگەر ڕۆژانە دووبارەبكرێتەوە. لێكۆڵێنەوەیەك…
Total
0
Share