ماسیمۆ ئالێگری، ڕاهێنەری یوڤانتۆس جەختیكردەوە لە مانەوەی ئەلڤارۆ مۆراتا لە ڕیزەكانی یانەكەی و ڕەتیكردەوە دەستبەرداری ببن.
لە چەند هەفتەی ڕابردوودا دەنگۆی ڕۆیشتنی مۆراتا بۆ یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی بەشێوەی خواستن بڵاوبووەوە.
پێش یارییەكەی ناپۆلی، ئالێگری ڕاهێنەری یوڤی ڕایگەیاند، “بە مۆڕاتام وتووە لە یوڤانتۆس دەمێنیتەوە و یاریزانەكەش بەوە ڕازییە، چیرۆكەكە كۆتایی هات”.
مۆراتا بۆ دوو وەرز بەشێوەیەكی خواستن لە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانییەوە پەیوەندی بە یوڤانتۆسەوە كردووە و ئیدارەی یوڤی دەتوانێت لەكۆتایی ماوەی خواستنەكەشدا بەیەكجاری بیكڕێت.