سێ یاریزانی یانەی میلان تووشی كۆرۆنا بوون

تیمی پزیشكیی یانەی میلان ئاشكرایكرد، پشكنینی كۆرۆنای سێ یاریزانی یانەكەیان، ‏پۆزەتیڤە.‏

لە بەیاننامەیەكدا یانەی میلان بڵاویكردەوە، هەرسێ یاریزان تومۆری و ڕۆمانیۆلی و ‏كالابریا تووشی كۆرۆنا بوون و بۆ ماوەی 10 ڕۆژ لەژێر چاودێریی پزیشكیدا دەبن.‏

هەرسێ یاریزانەكەش لە لیستی یاریزانەكانی میلان بۆ یارییەكەی ڕۆما، كە بڕیارە ‏ئەمشەو كاتژمێر 8:30 خولەك بەڕێوەبچێت، دوورخرانەوە.‏

یانەی میلان بە 42 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیی خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا دەبینرێت.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گریزمان: بەرشلۆنە شانازییە، تاوەکو کیلیان و کەریم بەهێزبن بۆ فەرەنسا باشترە

ئەنتوان گریزمان، یاریزانی ناوداری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، چاوپێکەویتنێکی لەگەڵ “تێلی فوت”ی فەرەنسی ئەنجامدا، لە وەڵامەکانیدا ئاماژە بە پەیوەندییەکانی…
Total
0
Share