ئوپامیکانۆ، بەرگریکارە نوێیەکەی بایرن کێیە و چۆن یاریدەکات؟

ئوپامیکانۆ لە بایرن میونشن چاوەڕوانی داهاتوویەکی پرشنگداری لێدەکرێت

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دوێنێ، یەکشەممە بە فەرمی دایۆت ئوپامیکانۆی بەرگریکاری فەرەنسی لە یانەی لایپزیچەوە گواستەوە بۆ ڕیزەکانی.

بەپێی زانیاریەکانی بێلد سپۆرت، ئوپامیکانۆ بەبڕی 42 ملیۆن یورۆ بۆندەکەی واژووکراوە و تاوەکو هاوینی 2026 بەردەوامی دەبێت، لە کێبڕکێی گواستنەوەیدا جگە لە باڤاریەکان یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە و چێڵسی و مانچستەر یونایتد بوونیان هەبوو.

ئوپا کێیە؟

ئوپامیکانۆ تەمەنی 22 ساڵە و سەرەتاکانی لە یانەی ڤالێنسیانی فەرەنسی بووە، ساڵی 2015 پەیوەندی بە یانەی ڕێدبول سالزبۆرگی نەمساییەوە کردووە و بەوپێیەی کۆمپانیای ڕێدبول سپۆنسەری یانەکانی سالزبۆرگ و لایپزیکە، ناوبراو لە ساڵی 2017 بۆ یانەی لایپزیک جێگۆڕکێی پێکراوە لە خولی ئەڵمانیا.

وەرزی 2015/2016 بەدرێسی یانەی لیفیرینگی نەمساییەوە 16 یاری ئەنجامداوە، بەڵام بەدرێسی سالبۆرگی پلە یەکەوە 23 یاریکردووە و دوو گۆڵی ڕەخساندووە.

ناوبانگی بەرگریکارە ڕەش ئەسمەرەکە لە لایپزیکەوە زیادیکرد، لەگەڵ یانە ئەڵمانیەکەی 139 یاری لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکان کردووە و چوار گۆڵی تۆمارکردووە و سێ گۆڵی ڕەخساندووە.

شێوازی یاریکردنی

بەرگریکارەکەی فەرەنسا لەهەموو پێکهاتەکانی لاوانی لێس بلوس یاریکردووە، لە ئەیلولی 2020 یەکەم یاری بەدرێسی پێکهاتەی یەکەمی فەرەنساوە بەرانبەر سوید ئەنجامدا، لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا سێ یاریکردووە.

ئوپامیکانۆ لە دایک و باوکێکی لەدایکبووی غینیا بیساوە، دەتوانێت لە پێگەکانی سەنتەری بەرگری و باڵەکانی ڕاست و چەپ یاریبکات، هەروەها دەتوانێت ڕۆڵی ناوەندی بەرگری بگێڕێت.

لە ڕووی جەستەییەوە بەرگریکارەکە یەکێکە لە بەهێزترینەکان و لە شێوازی یاریکردنیدا هاوشێوەی داڤید ئالابای نەمساییە، کە ئەگەری گواستنەوەی بۆ ڕیاڵ مەدرید زیادیکردووە.

بابەتی پێشتر

بۆچی یوڤانتۆس دوای خستنی گەورەکان بە ئاستێکی خراپەوە دەرکەوت؟

بابەتی دواتر

کچێک لە ڕۆژی گواستنەوەیدا خۆی کوشت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share