کەی و لە کوێ؟ ئەمشەو خەڵاتی باشترینی جیهان “زە بێست” پێشکەشدەکرێت

ئەمشەو لە بارەگای سەرەکی فیفا لە زییوریخ، ڕێڕەوسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی زە بێست ئەنجامدەدرێت

ئەمشەو، پێنجشەممە لە شاری زیوریخ – سویسرا ئەنجامی کۆتایی خەڵاتەکانی باشترینی جیهان ” زە بێست” لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانەوە ئاشکرادەکرێن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ماڵپەڕی (فیفا)وە ئاشکراکراون، ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکان لە کاتژمێر (9:00) بەکاتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.

دەنگدان بۆ باشترینەکان لە 25ی تشرینی دووەمەوە دەستیپێکردووە و لە نۆی کانونی یەکەمی 2020 کۆتاییهاتووە، شێوازی دەنگدانەکەش لە خەڵاتەکانی دیکە جیاوازە و کراوە بە چوار بەشەوە.

بەشێک لە دەنگدەران پێکهاتوون لە ڕاهێنەر و کاپتنی هەڵبژاردە نێودەوڵەتییەکان، بەشێکی دیکە (لەسەدا 25) پێکهاتوون لە هاندەران، بەشی سێیەم ڕۆژنامەنوسانن کە ژمارەیان دەگاتە 200 ڕۆژنامەنوس لە گشت جیهان، بەشێکیش لە شارەزایانی بواری تۆپی پێ.

کێ پاڵێوراوە؟

خەڵاتەکانی فیفا هاوشێوەی باڵۆندۆر و گۆڵدن بووت و فووت نییە، بەڵکو بۆ هەر پێگەیەک خەڵاتێک تەرخانکراوە، لە هەموو خەڵاتەکانیش گرنگتر خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانە.

ئەمانەی خوارەوە پاڵێوراون بۆ هەریەکێک لە خەڵاتەکان:

باشترین یاریزانی جیهان (کوڕان): کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، لیۆ مێسی، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی

کاندیدەکانی بۆ خەڵاتی باشترین یاریزان (کوڕ)

باشترین یاریزانی جیهان (کچان): لوسی برۆنز، پێرنیلی هاردەر، وێندی ڕینارد

کاندیدەکان بۆ خەڵاتی باشترین یاریزان (کچان)

باشترین گۆڵپارێزی جیهان (کوڕان): ئالیسۆن بیکەر، مانوێل نۆیەر، یان ئۆبلاک

باشترین گۆڵپارێزی جیهان (کچان): سارا بوهادی، کریستیان ئیندڵەر، ئالیسا نایهر

باشترین ڕاهێنەری جیهان (کوڕان): مارسێلۆ بێلسا، هانز دیتەر فلیک، یۆرگن کلۆپ

کاندیدەکان بۆ خەڵاتی باشترین ڕاهێنەر (کوڕان)

باشترین ڕاهێنەری جیهان (کچان): ئیما هایس، جان لوک ڤەیزەر، سارینا وایگمان

کاندیدەکان بۆ خەڵاتی باشترین ڕاهێنەر (کچان)

خەڵاتی پوشکاش بۆ جوانترین  گۆڵ: جیۆرجیان دی ئاراسیتا، سۆن هیونگ مین، لویس سوارێز

لە کوێ پەخشدەکرێت؟

ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکە لەلایەن کەناڵی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا) لە پلاتفۆڕمی یوتیوب ڕاستەوخۆ پەخشدەکرێت.

هەروەها کەناڵەکانی بی ئین سپۆرتسی قەتەری و چەندین کەناڵی دیکەی ئەوروپی و جیهان پەخشی فیفا دەگوێزنەوە، لە تۆڕی ئینتەرنێتەوە ڕۆژنامەکانی مارکا و ئاس و موندۆ دیپۆرتیڤۆ و دەیلی مەیڵ بەهەمان شێوە لە ڕێگەی کەناڵی ڕاستەوخۆوە پەخشی ڕێوڕەسمەکە دەکەن.

 

لێرەوە دەتوانن بینەری کەناڵی فەرمی (فیفا) ببن، کە بڕیارە لە کاتژمێر هەشتەوە پەخشی ڕاستەوخۆ دەستپێبکات..

بابەتی پێشتر

چەند ئەندامێكی شاندی باڵای حكومەتی هەرێم لە بەغداد گەڕانەوە

بابەتی دواتر

ڕاستەوخۆ: ڕێڕەوسمی دابەشکردنی خەڵاتی " زە بێست"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share