بێلینگام پێکانی هەیە و بەتەواوی ڕاهێنان ناکات

جود بێلینگام، یاریزانی نوێی یانەی ڕیاڵ مەدرید هێشتا پێکانەکەی چارەسەر نەبووە و چەند ڕۆژێکە نەیتوانیوە تەواوی ڕاهێنانەکان ئەنجامبدات.

ئارانشا ڕۆدریگێزی ڕۆژنامەنووسی نزیک لە یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرایکردووە، بڵاوبوونەوەی وێنەکانی جود بێلینگام لە یەکەی مەشقوڕاهێنانەکانی سەرەتای وەرزدا لەپێناو دەرکەوتنێکی ئاساییدا بووە، لە ڕاستیدا نەیتوانیوە کۆتایی بە ڕاهێنانەکان بهێنێت.

تۆڕی “ڕیلیڤیۆ”ی ئیسپانی نووسیویەتی، هێشتا پێکانی ئەژنۆی ئەستێرەکەی ئینگلتەرا بەتەواوی چارەسەر نەبووە، بەڵام بەهیچ شێوەیەک مەترسیدار نییە، ستافی پزیشکیی مێرەنگی بڕیاریانداوە “ڕیسک”ی پێوە نەکەن، داوایان لێکردووە لەگەڵ ڕاهێنەرێکی جەستەییدا تەنها ڕاهێنانە تاکە کەسییەکان ئەنجامبدات تاوەکو دڵنیادەبن لە چارەسەربوونی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید نه‌یتوانی ژێرئاوگه‌ڕه‌که‌ی لا سیرامیکا نغرۆ بکات

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی ده‌یه‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی نێوان یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و ڤیاڕیاڵ…
Total
0
Share