كه‌شناسیی هه‌رێم: ئه‌مشه‌و ئه‌گه‌رى به‌فربارین له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك هه‌یه‌‏

کەشناسیى هەرێم ڕایگەیاند، وێنەى مانگە دەستکردەکان ئەوە دەردەخات کە ئاسمانى هەرێم ئەمشەو دادەپۆشرێت بەهەور و پێشبینى حاڵەتێکى خێرای كورت خایه‌ن بارانبارین دەکرێت و ئەگەرى بەفربارینیش هەیە لەبەشێک لەقەزا و ناحیەکان.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، باران لە ڕۆژئاوای هەرێمەوە دەستپێدەکات پاشان بەناوەراستى هەرێمدا تێدەپەڕێت بەره‌و ڕۆژهەڵات و ناوچەکانى کەرکوک و گەرمیان و لە بەیانى زوودا کۆتایی دێت.

پێشبینی ئه‌وه‌شیكردووه‌، بەفریش لە ناوچەشاخاویەکان دەبارێت، ئەگەری دروستبوونى تەم و مژیش هەیە لە ناوچەى جیاواز

كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینى ئه‌وه‌شی كردووه‌، ئه‌گه‌رى به‌فر بارین هه‌یه‌ له‌ به‌شێك له‌ قه‌زاو ناحیه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى و ڕاپه‌ڕین له‌كاته‌كانى دواى نیوه‌شه‌و تا به‌ره‌به‌یانى.

بابەتی پێشتر

ڕۆژی جیهانیی نوسینی برایل

بابەتی دواتر

دوو منداڵه‌ ونبووه‌ كورده‌كه‌ى یۆنان دۆزرانەوە و ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ هه‌رێم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی:
خەمباربووین بەوەی هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێ و هاوکارە باشەکەتمان پێگەیشت

کۆڵۆنێڵ هانس راوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا، پەیامێكی بۆ كۆچی دوایی فەرماندە ئاكام عومەر ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی…
Total
0
Share