دهۆک.. بەهۆی ڕەخنەگرتن لە پەرلەمانتارێک مەلایەک لە وتاربێژی دوورخرایەوە

 

لە گوندێکی سەر بە پارێزگای دهۆک مەلایەک دوای ئەوەی ڕەخنەی لە پەرلەمانتارێکی پارتی گرتووە و وەڵامی داوەتەوە لەلایەن یەکێتیی زانایانی ئایینیی دهۆکەوە لە وتاربێژی دوورخراوەتەوە.

مەلا غەریب دۆسکی وتاربێژی گوندی بێسفکێی سەربەشاری دهۆک بەتۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند،هەینی ڕابردوو پێشنیوەڕۆ لەلایەن ئەو قافی دهۆکەوە پەیوەندیی پێوەکراوە کە نەچێت بۆ مزگەوت و وتاری هەینی نەخوێنێت.

ئەو مەلایە دەڵێت، یەکێتیی زانایان هۆکاری لەکارلادانەکەیان پێڕانەگەیاندووە، بەڵام لەشوێنی ئەو مەلا جیهاد بێسڤکی سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلام لە دهۆک و پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان وتاری هەینی بۆ گوندەکە داوە.

بەپێی وتەی مەلا غەریب دۆسکی هۆکاری لەکارلادانەکەی، لەسەر وەڵامدانەوەی مەلا جیهاد بێسڤکی بووە، بە جۆرێک کە پێش چەند ڕۆژێک وتبووی، “ئێمە ژمارەیەکی کەمی مەلامان لە مزگەوتەکانی دهۆک هەیە”، “لە بەرامبەردا  منیش وتبووم ئێمە قەیرانی کەمی مەلامان نییە بەڵکو قەیرانی بەڕێوەبەرمان هەیە”.

هەرلەو بارەوە مەلا جیهاد بێسڤکی بەتۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، “مەلا غەریب وەڵامدانەوەی توندی بو قسەکانی من هەبووە ، بەڵام من هیچ کاردانەوەم نەبووە و لادانی لە کاری وتاربێژی هیچ پەیوەندیی بەمنەوە نییە و وتارخوێندنی هەینیی ڕابردووش لە لایەن منەوە لەسەر داوای خۆم بووە”.

بابەتی پێشتر

گنابری دەبێتە گێلاسی سەر کێکەکەی پێرێز؟

بابەتی دواتر

هەست دەکات و ئازاری دەبێت.. زاناکان پێستی دەستکرد بەرهەمدەهێنن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵان: تووشبوون بە هەوكردنی پەردەی مێشك بەهۆی بەكتریاوە زیادیكردووە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، زۆر بەكارهێنانی دەرمانی دژەبەكتریا بۆ منداڵان بووەتەهۆی “كارەسات” و دەشڵێت، حاڵەتەكانی تووشبوون بە…
Total
0
Share