ئیدارەی یانەی یۆڤانتۆس مەرج بۆ ڕۆیشتنی مۆراتا دادەنێن و چاوەڕێی كڕینی هێرشبەرێكی نوێ دەكەن.
بە پێی قسەكانی فابریسۆ ڕۆمانۆ، شارەزا لە گواستنەوەی یاریزانان، ماسیمۆ ئالێگری ڕاهێنەری یوڤی چاوی بە مۆراتا كەوتووە و پێی ڕاگەیاندووە، تا هێرشبەرێكی نوێ نەكڕن، دەستبەرداری نابن.
لە ئێستادا یۆڤانتۆس گفتوگۆكانی لەگەڵ ئیكاردی دەستپێكردووە بۆ ئەوەی بیبەنە ڕیزەكانیانەوە، بەڵام نەگەیشتونەتە ڕێكەوتنی كۆتایی.
مۆراتا ئەو هێرشبەرەیە كە چاڤی هێرناندێز داوای لە ئیدارەی بەرشلۆنە كردووە، گرێبەستی لەگەڵ ئیمزابكەن.